پارێزگاری هه‌ولێر: به‌رده‌وامین له داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری له‌شفرۆشیان تێدا ده‌كرێت
"كه‌س قبووڵی ئه‌وه ناكات له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی شوێنی له‌شفرۆشی هه‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌س قبووڵی ئه‌وه ناكات له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی شوێنی كاری له‌شفرۆشی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنه ئه‌گه‌ر نایاسایی بێت.
ئومێد خۆشناو، له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌س قبووڵی ئه‌وه ناكات له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی شوێنی له‌شفرۆشی هه‌بێت، بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ لابردنی ئه‌و شوێنانه له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، به‌رده‌وامین و نهشمانداوهته راگه‌یاندن.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئێمه به‌رده‌وامین له چاودێریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به دزی كاری له‌شفرۆشی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه ئه‌نجامداوه، پێداچوونهمان به پێدانی مۆڵه‌تی ئه‌و شوێنانه كردووه.
ئومێد خۆشناو روونیكرده‌وه، پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ش كرا كه كاری لایڤ موزیك ده‌كه‌ن، كه به گوێره‌ی یاساكانی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان رێگه پێدراون، به‌ڵام له په‌نای كاری لایڤ موزیك، كاری له‌شفرۆشی بكرێت، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌ستكراوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دابده‌ن و دایانبخه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.