په‌یڕه‌وی نۆرماندی رووسیا و ئۆكرانیا كۆده‌كاته‌وه
لووتكه‌كه به یاوه‌ری فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتی: پێشبینی ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی نۆرماندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له زووترین كاتدا ئه‌نجام بده‌ین.
زیلینسكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ ماكرۆن له "كیێڤ"ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئێستا هاوكاریی هه‌ندێك وڵات له هه‌موو بواره‌كان له به‌ره‌وپێشچووندایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هاوبه‌شی ئێمه‌دا گرنگه له بواری ئه‌منیدایه. فه‌ره‌نسا رۆڵێكی چالاك له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی نۆرماندیدا ده‌گێڕێت. ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌ی پاریس و هه‌وڵه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ئۆكرانیا به‌رز ده‌نرخێنین، كه هه‌وڵی راسته‌قینه له‌و پێناوه‌دا ده‌دات".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، "له گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ ماكرۆن، پرۆسه‌ی ئاشتی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بوو. ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین له نزیكترین كاتدا و به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2019 له پاریس واژۆ كرا، گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له نێوان سه‌ركرده‌ی وڵاتانی چوارینه‌ی نۆرماندی به‌ڕێوه بچێت".
هه‌روه‌ك سه‌رۆك ئۆكرانیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی راوێژكاریی سه‌ركرده‌كانی چوارینه‌ی نۆرماندی ئه‌نجام بدرێت".
په‌یڕه‌وی نۆرماندی له یۆنیۆی 2014 به ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كان له ناوچه‌ی دۆنباسی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا داڕێژرا و هه‌ریه‌ك له ئۆكرانیا، رووسیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمان له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تادێت پێشبینییه‌كان بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه زیاتر ده‌بن و مۆسكۆ هه‌زاران سه‌رباز و یه‌كه جیاوازه‌كانی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا پاڵپشتی خۆیان له دژی رووسیا بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاندووه و هێزی سه‌ربازییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كردووه.
H.B