به وێنه .. دوورگه‌ی كه‌روێشك ببینه
K24 - هه‌ولێر:
دوورگه‌ی ئۆكانۆشیما، ته‌نها 12 كیلۆمه‌تر له هیرۆشیمای ژاپۆنه‌وه دووره، جگه له كه‌ناراوه‌كانی، كه به لمی سپی و شه‌پۆله‌كانی ئاوه شینه‌كه‌ی، بوونه‌ته هۆی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران، به‌ڵام ئه‌مه تاكه هۆكاری هاتنی به لێشاوی ئه‌و خه‌ڵكه نییه.
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كه‌روێشك له‌سه‌ر ئه‌م دوورگه‌یه، ناوه‌كه‌ی كراوه‌كه دوورگه‌ی كه‌روێشك، ده‌گوترێت له ساڵی 1971 و بۆ یه‌كه‌مجار، هه‌شت دانه كه‌روێشك هێنراوه‌ته دوورگه‌كه.
هۆكاری هێنانی ئه‌و هه‌شت كه‌روێشكه‌ش ئه‌وه‌بووه، كه هی یه‌كێك له قوتابخانه‌كان بوونه و نه‌یانتوانیوه به‌خێویان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئاژه‌ڵێكی گۆشتخۆر، له‌سه‌ر دوورگه‌كه نییه تا راوییان بكات، ژماره‌كه‌یان یه‌كجار زۆر بووه.
سه‌رچاوه: CNN
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)