ئه‌مه‌ریكا: پێشمه‌رگه و كورد هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئێمه‌ن
هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه.. هێشتا هێزه عێراقییه‌كان توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشیان نییه
K24- هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ مایكڵ كۆریللا، فه‌رمانده‌ی نوێی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئێمه‌ن له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه، چونكه هێشتا هێزه عێراقییه‌كان له‌و ئاسته‌دا نین، كه بتوانن رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش ببنه‌وه.
له‌باره‌ی ئێرانیش كۆریللا دووپاتیكرده‌وه، ئێران بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كی جددی له ناوچه‌كه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، توانای هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌رز بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تاران، سیستمی به‌رگری ئاسمانی بۆ به‌رگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌ده‌ینه هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه.
H.B