مێزه‌كه‌ی پوتن و ماكرۆن هه‌را ده‌نێته‌وه
مایكێك دراوه‌ته ده‌ست ماكرۆن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بگاته پوتن.. پوتنیش له‌ڕێگه‌ی هێدفۆنه‌وه گوێبیستی ده‌بێت.. له‌سه‌ر مێزه‌كه‌شیان سه‌مای بالێ ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
مێزی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوت، سه‌رۆكی رووسیا و ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و به‌شێك له چالاكوانانی تۆڕه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، دووری نێوان پوتن و ماكرۆن له راشتیشدا ئاماژه‌یه بۆ دووری هه‌وڵوێستی نێوانیان له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، ئه‌و مێزه‌ی كۆبوونه‌وه گه‌رمه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه له مۆسكۆ بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر له‌سه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی درێژییه‌كه‌ی كه هه‌ریه‌ك له‌و دوو سه‌رۆكانه له سه‌رێكییه‌وه دانیشتبوون، مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌وتبووه نێوانیان، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی تویته‌ر به‌ناوی سێباستیان غۆبێرت به گاڵته‌جارێییه‌وه له تویتێكدا نووسیویه‌تی، ماوه‌ی نێوان پوتن و ماكرۆن له‌و مه‌ودایه زیاتره، كه له نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر سنووری ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه.
هه‌روه‌ك محه‌مه‌د عه‌فان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه داوه، مه‌ودای نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه گوزارشت له قووڵی ناكۆكییه‌كانی نێوان رووسیا و رۆژئاوا له‌باره‌ی قه‌یرانی سنووری ئۆكرانیا ده‌كات.
له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تواناكانیان له فۆتۆشۆپ به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی ته‌نزئامێز به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و پوتن بده‌ن، یه‌كێك له به‌كارهێنه‌ران له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دروستكراودا بڵندگۆیه‌كی داوه‌ته ده‌ست ماكرۆن و پوتنیش له‌و سه‌ری دیكه‌وه له‌ڕێگه‌ی هێدفۆنه‌وه گوێبیستی قسه‌كانی ماكرۆن ده‌بێت.
Summary of today's Putin - Macron meeting 😅 pic.twitter.com/dri5O4Mv6F
— Abdylvehab (@abdylvehab) February 7, 2022Summary of today's Putin - Macron meeting 😅 pic.twitter.com/dri5O4Mv6F
— Abdylvehab (@abdylvehab) February 7, 2022
لقا‌ء #بوتين ب #ماكرون
— عبدالعزيز التويجري A. Altwaijri (@AOAltwaijri) February 7, 2022
على طرفي نقيض وبينهما طاولة طويلة! pic.twitter.com/OILl60Wl0Y
به‌شێكی دیكه له به‌كاهێنه‌ران مێزی گفتوگۆی نێوان پوتن و ماكرۆنیان وه‌ك سه‌كۆی سه‌ماكردن نیشانداوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش وه‌ك مێزی تێنس وێنایان كردووه و دوو سه‌رۆكه‌كانی وه‌ك یاریزانی تێنس نیشانداوه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه وه‌ك ماسه‌ی كۆڕبه‌ندی فه‌یله‌سووفه گریك و رۆمانییه‌كان نیشانداوه.
🔴#موسكو|طاولة #بوتين التي اجتمع حولها مع #ماكرون تثير ردود فعل ساخرة .
— Samir Benabdallah (@SamirBenabdall8) February 8, 2022
اللهم شتت شملهم.#إضراب_الكرامة pic.twitter.com/hLqMgobdDt
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و نێوه‌ندگیری له‌باره‌ی قه‌یرانی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا سه‌ردانی رووسیای كرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوو.
H.B