لیزا کاکەیی: ئەم مانگە هیچ داهاتێك لە پارێزگای سلێمانی کۆنەکراوەتەوە

"نەگەڕانەوەی داهات لە پارێزگاکان بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مانگ بە مانگ بەرەو خراپتر دەچێت"

K24 - هەولێر:

لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم مانگە تا ئێستا هیچ داهاتێك لە ئاستی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی کۆنەکراوەتەوە، کە ئەمە لە داهاتوو دەبێتە بەربەستێکی زۆر گەورە لەبەردەم پرۆسەی دابەشکردنی مووچە.

لیزا کاکەیی گوتی: مانگی رابردوو هەندێک وەزارەت و هەندێک دەستە کە زۆر درەنگتر مووچەکانیان وەرگرت، هۆکارەکەی ئەوە بوو کە بەپێی پێویست داهاتی ناوخۆ کۆنەدەکرایەوە بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی.

لیزا فەلەکەدین ئاماژەی بەوەشدا کە ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش باسی لەوە کردوە کە تا ئێستا هیچ داهاتێک کۆنەکراوەتەوە، قوربانیانی یەکەمی ئەم بابەتەش، خانەنشینانی ئەو پارێزگایە دەبن.