مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند دامەزراوە و دەستەیەک دەدرێت

دابەشکردنی مووچە
دابەشکردنی مووچە

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/2/2022، مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگای مین دابەش دەکرێت".

سەرچاوەکە راشیگەیاند: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو وەزارەت و دامەزراوانە دەکرێت کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە".