راستی ڤیدیۆی "شەڕی ناوخۆ" لە ئۆکرانیا

ئایا ئێستا ئۆکرانیا بە شەڕی ناوخۆوە دەناڵێنێت؟

"شەڕی ناوخۆ" لە ئۆکرانیا
"شەڕی ناوخۆ" لە ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

لەکاتێکدا نێوانی رووسیا و ئۆکرانیا تا دێت نائارامتر دەبێت و گرژی و ئاڵۆزی زیاتریان تێدەکەوێت، ماوەی چەند رۆژێکە گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەجۆرێک بڵاوبووەتەوە کە باس لەوە دەکرێت لەناو ئۆکرانیادا شەڕی ناوخۆ روویداوە.

هەرچەندە لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت کە سوپای ئۆکرانیا لەگەڵ خەڵکی سڤیل بە شەڕ هاتووە و بە تانک رووبەڕووی خەڵکی سڤیل دەبنەوە، بەڵام لە راستیدا مێژووی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 و گوزارشت لە دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە ناکات.

گرتە ڤیدیۆکە 7 ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری ماریوپۆڵ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گیراوە، کە لەو کاتەدا حکومەت رووبەڕووی ژمارەیەک یاخیبوو دەبووەوە.

H.H