یه‌كه‌م تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی له مێتاڤێرس ئه‌نجامدرا
جیهانه خه‌یاڵییه‌كه‌ی مارك سه‌لامه‌ت نییه
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی بەریتانی باس له‌وه ده‌كات، له یه‌كه‌م ساتی به‌شداریكردنی له تۆڕی مێتاڤێرس، دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی هەواڵێكێ وێبسایتی "cnbc"، نی‌نا جین پاتل کچێکی بەریتانییە و بانگەشەی ئەوە دەکات لە 60 چرکەی یەکەمیدا لەگەڵ چوونی بۆناو تۆڕی مێتاڤێرس، لەلایەن سێ بۆ چوار کارەکەتەری ناو مێتاڤێرسەوە کە لەلایەن کەسانی راستەقینەوە ئاراستە دەکرێن بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
نی‌نا جین پاتل، هاو-دامەزرێنەر و جێگری سەرۆکی توێژینەوەی میتاڤێرس لە کۆمپانیای Kabuni Ventures کە لە لە مێتاڤێرس کار لەسەر فەراهەمکردنی ژینگەیەکی پارێزراو دەکەن بۆ منداڵانی تەمەن 8 بۆ 18 ساڵ.
پاتل ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی چوونی بۆ پلاتفۆڕمی "هۆرایزن ڤینیوز" لەناو تۆڕی مێتاڤێرس، ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه، هێشتا له رووی یاسییه‌وه نازانرێت سزای تاوانباره‌كان چی ده‌بێت، ئه‌و خانمه ورده‌كاری رووداوه‌كه‌شی له سه‌ر تۆڕی میدیه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كه‌سایه‌تییه خه‌یاڵییه‌كانی ناو تۆڕه‌كه، له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و نزیكبوونه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ستیان له جه‌سته‌ی داوه و وشه‌ی ناشیرینیان به‌رامبه‌ر به‌كارهێناوه، هاوكات سكرین شۆتیان كردووه و وێنه‌كانیان له‌لای خۆیان هه‌ڵگرتووه.
لەبارەی رووداوەکەوە نی‌نا گوتیشی: "کاردانەوەی دەروونی و جەستەیی من بەجۆرێک بوو کە وامدەزانی شتەکە لە واقیعدا روودەدات."
مێتاڤێرس جیهانێکی خەیاڵی سێ دووریە و ئەو کەسانەی دەچنە ناوی دەتوانن ئەزموونی نوێ تاقیبکەنەوە و لەسەر شاشەی کۆمپیتەرێکی ئاسایی یان ئامێرێکی VR یاری ئەلکترۆنی بکەن و بەجۆرێک پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست بکەن.
لەلایەکی دیکەوە مارک زوکربێرگ خاوەنی مێتا، گوتی: "رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا ناچار ببم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی مێتا لە ئەوروپا دابخەم."
رۆبەرت هابێک وەزیری ئابووری ئەڵمانیا لە وەڵامی لێدوانەکەی مارکدا گوتی "چوار ساڵ بەبێ فەیسبووک ژیام، ژیانێکی زۆر خۆش و بێ کێشە بوو."
هۆکاری ئەم لێدوانە دژیەکانەش ئەوەیە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داتای بەکارهێنەرەکانیان دەبەستن، ئەوروپاش رەنگە سەرچاوەی داتا‌کان ببڕێت و ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر شێوازی کارکردنی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەبێت لە وڵاتە ئەوروپییەکان.