بەهۆی شەڕە تەقە لە رێستوڕانتێکی سلێمانی لایڤ میوزیک قەدەغە کرا
کەسێک بریندار کرا و تەقەکەرەکە دەستگیر کرا
K24 – سلێمانی
شەوی رابردوو لە رێستوڕانتێکی سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک دروستبوو، بەو هۆیەوە کەسێک برینداربوو، ئەمڕۆش بڕیاری قەدەغە کردنی لایڤ میوزیک لە رێستوڕانتەکە درا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "شه‌وى رابردوو له رێستۆرانت و كافتریاى رێحانه شه‌ڕ و گرژى دروستبوو لە ئەنجامدا هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ى پێكردبوو ".
گوتیشی: "تۆمەتبارەکە بەناوی (ه ، م ، ح) له دایكبووى 1997 به بڕیارى دادوه‌ر راگیراوه‌و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونى تۆمه‌تبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى تر له جۆرى ده‌مانچه".
پەیوەست بەو بابەتە ئەمڕۆ قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمان ئەنجامدانی لایڤ میوزیکی لە رێستۆڕانتی رێحانە قەدەغە کرد".
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: "دوای ئەوەی چەند جارێک سکاڵای هاووڵاتیانی سنوورەکەیان پێگەشتووە، بەشێوەیەکی فەرمی خاوەنی رێستۆڕانتەکەمان ئاگادارکردەوە، کە رێگەیان پێ‌نادرێت لایڤ میوزیک ئەنجام بدەن، لەکاتی پابەند نەبوونیان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".