عێراق.. داوا ده‌كرێت یاسای پیشەسازی سه‌ربازی کارابکرێته‌وه
"كاتی هاتووه قۆناغی بەرهەمهێنانی چه‌ك دەستپێبکەین"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكات یاسای دەستەی پیشەسازی سه‌ربازی کارابکرێته‌وه.
نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، حاكم زاملی له‌گه‌ڵ محمد ساحب ده‌راجی، بەرپرسی دەستەی پیشەسازی سه‌ربازی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زاملی رایگەیاند، عێراق ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە پیشەسازی سەربازی و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ی هەیە، كاتی هاتووه قۆناغی بەرهەمهێنانی چه‌ك دەستپێبکەین، بۆ ئەوەی بەشێک لە پێداویستییە سه‌ربازییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
زاملی راشیگه‌یاند، تا ئێستا پشت بە چه‌كی هاوردە ده‌به‌ستین و لەو بوارەدا پاره‌یه‌كی زۆر خەرجدەكرێت.
زاملی داویكرد، یاسای دەستەی پیشەسازی سه‌ربازی كارابكرێته‌وه كە پشتیوانییەكی باشی بواری ئەمنیی و ئابوورییه، جەختیشی لە گرنگیپێدان بە كەرتی تایبەت له‌م بوارەدا كرده‌وه.