به‌شیر حه‌داد: مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف و قووم دواجار شیعه‌كان یه‌كده‌خه‌ن
"هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یاریم پێ نه‌كه‌ن، یاریگاكان تێك ده‌ده‌ین"
K24- هه‌ولێر:
4 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراق تێده‌په‌ڕێت، لایه‌نه سیاسییه‌كان تا ئێستا له‌سه‌ر پرسه‌كانی پێكهێنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت رێكنه‌كه‌وتوون، دۆڕاو ده‌ڵێت براوه‌ین و پۆست و پله و كورسی داوا ده‌كات، جگه له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش.
به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی رایگه‌یاند، دۆخی عێراق وه‌ك دارێكی زڕ وایه، قه‌ت ناڕوێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه پێویستی به كاتی دوور و دریژه.
به‌شیر حه‌داد، راشیگه‌یاند، حكومه‌ت گرنگترین دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ته، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌وڵه‌تدارییان پێناكرێت، ناكرێت ئه‌و كێشمه كێشه به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ت پێك نه‌هێنرێت.
حه‌داد ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵبكرێت و لایه‌نی دۆڕاو پیرۆزبایی له لایه‌نی براوه بكات و حكومه‌ت پێكبهێنرێت، كاره‌كان رێره‌وی خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌شیر حه‌داد، باسی له‌وه كرد، ئومێد ده‌كه‌ین پرسی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و بگه‌ن به رێكه‌وتنی كۆتایی. ده‌شڵێت: "لایه‌نه‌كانی شیعه، بوونه‌ته دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كی ( سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی)، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، حكومه‌ت پێك ده‌هێنرێت، ئه‌وان له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف و قووم سنووریان بۆ دانراوه، دواجار مه‌رجه‌عییه‌ت ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو مه‌زهه‌ب له عێراق به سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه".
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، "دواجار حكومه‌تی ته‌وافقی پێكده‌هێنرێت، چونكه له عێراق كولتووری ئۆپۆزسیۆنبوون نه‌بووه‌ته دیارده".
حه‌داد ده‌شڵێت: "ئۆپۆزسیۆن بوون لاوازی نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردن دۆڕاون مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ده‌ست بچێ، یاخوود لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
به‌شیر حه‌داد گوتی:" ئۆپۆزسیۆنی عێراق خاوه‌نی میلیشیا و هێزی چه‌كدارین، به‌م دواییه هێرشه‌كانی ئه‌وانمان بۆ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران و فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و شاره‌كان بینی، به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌توانن دۆخی عێراق تێكبده‌ن. گوتیشی: بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كۆتایین قابیلی گۆڕانكاری نیین، ئه‌و دادگایه هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه كاتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كان دوا بخات، تاوه‌كو لایه‌نه‌كان بگه‌ن به رێكه‌وتن، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یاریم پێ نه‌كه‌ن، یاریگاكان تێك ده‌ده‌ین.
حه‌داد روونیكرده‌وه، وا پێویست ده‌كات به حه‌كیمانه و هاوسه‌نگی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكی كۆمار دیاری بكرێن، له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی كاندیدیان هه‌یه، ناشزانین له داهاتوودا ئه‌و كاندیدانه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه یاخوود ده‌گۆڕێن.