مه‌سرور بارزانی: ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها ده‌كه‌م
هاوسۆزی حكومه‌ت و گه‌لی سعوودییهم

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی كرد، كه كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها و نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی زیادبوونی هێرش به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ربڕی.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: من نیگه‌رانم له زیادبوونی په‌لاماردان له رێی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه، به تایبه‌تی له دژی ژێرخانی ئابووری مه‌ده‌نیانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودییه ده‌ربڕیوه.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) February 10, 2022
ئه‌مڕۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌بها، له سعوودییه.
سعوودییه و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی له حكومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌ن، رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه 12 كه‌س بریندار بوونه.
هێرشی حووسییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها، له 2006ه‌وه كراوه‌ته‌وه و سه‌ر به هێڵی ئاسمانی سعوودیه‌یه و گه‌شتی مه‌ده‌نی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له ناوه‌ڕاستی ئازار/ مارسی 2015ه‌وه، سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی شه‌ڕی له دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی دانپێدانراوی وڵاته‌كه‌یان له سه‌نعای پایته‌خت ده‌رپه‌ڕاندووه.
بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا، حووسییه‌كان هێرشێكی مووشه‌كیان كرده سه‌ر ئیمارات و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌و هێرشانه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر ئیمارات له شه‌ڕی یه‌مه‌ن نه‌كشێته‌وه.
پێشتریش حووسییه‌كان گه‌وره كۆمپانیای وزه‌ی سعوودییه "ئارامكۆ"یان بۆردومان كردبوو، كه به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعوودییه و ژێرخانی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كه‌ی سعوودییه كه‌وت.