بایدن: پێویسته به زووترین كات ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئۆكرانیا جێبهێڵن
"ئێمه رووبه‌ڕووی رووسه‌كان نابینه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات به زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن، ئاشكراشی ده‌كات، هێزی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه ناكات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی NBC رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات، چونكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان جه‌نگی جیهانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بایدن بۆ ئه‌و كه‌ناڵه راشیگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی به زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن.
بایدن روونیكرده‌وه، ئێمه رووبه‌ڕووی رێكخراوێكی تیرۆریستی نابینه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین سوپای جیهانی ده‌بینه‌وه، كه ئه‌مه بارودۆخێكی جیاوازه، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه هه‌ڵبگیرسێت، به شێوه‌یه‌كی شێتانه په‌ره ده‌سێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سوپا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ین، ده‌بێته جه‌نگێكی گه‌وره‌ی جیهانی، چونكه رووسه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوولـله ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، جیهانی ئێستاش جیاوازه له‌گه‌ڵ رابردوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بەریتانیا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا، لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبەڕووی ساتێکی زۆر مەترسیدار ده‌بنه‌وه، ئەمە لەکاتێکدا رووسیا و بێلاڕووس مەشقێکی سەربازیی بەرفراوانیان لە دەریای رەشدا دەستپێکرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادیمێر پووتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئه‌وروپا به ته‌واوه‌تی ده‌سووتێت.
رووسیا 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا 3000 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كردووه.
وڵاتانی ئه‌وروپی چه‌ك و پاڵپشتی لۆجستی ره‌وانه‌ی كیڤ ده‌كه‌ن، وه‌ك پاڵپشتی له ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.