كونسوڵی كۆریای باشوور: هەرێمی کوردستان دووەم وڵاتی منە
چۆی كوان ژین، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له ههولێر

K24- ههولێر:
چۆی كوان ژین، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له دوایین رۆژی ئهركهكهیدا وهك نوێنهری وڵاتهكهی له ههولێر، دیدگاكهی بۆ سێ ساڵی كاركردنی له ههرێمی كوردستان بۆ كوردستان24 خستهڕوو و سهرهتا له وهڵامی پرسیارێك لهبارهی رامانی ناوهكهی "چۆی كوان ژین" گوتی: رامانی ناوی (چۆی كوان ژین) واتا به بههاترین و پرشنگدارترین گهنجینه. چۆی: به واتای زۆرترین دێت. كوان: واتا پرشنگدارترین. ژین: به واتای گهنجینه دێت.. ئهمهیه واتای تهواوی ناوی سیانی من.
ژڤان: سێ ساڵی چۆنت له ههرێمی كوردستان تێپهڕاند؟
کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور:
لەراستیدا سێ ساڵ لە کارێکدا، ماوەیەکی زۆرە، بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا لەساڵی 2004 سەردانی هەرێمی کوردستانم کرد و دواتر لە ساڵی 2019 جارێکی دیکە گەڕامەوە بۆ کوردستان. له جاری دووم هەوڵمدا کە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروست بکەم و هەموو هەوڵێکمدا کە لە توانامدا بوو، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەم، ئەمەش لە هەموو بوارەکاندا، لە بواری سیاسی، کولتووری و ئابووری. بەشێوەیەکی گشتی کاتێك بیر لە سێ ساڵی رابردوو دەکەمەوە، دەزانم سێ ساڵی سەرکەتوو بووە. لەبەرئەوەی ئێستا خەڵکێكی زۆر لە هەردوولا باشتر ئاشنای کولتوور و پەیوەندییەکانی یەکترن. بۆیە ئێستا زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەم.
ژڤان: دوای ئهوهی یهكهم جار سهردانی كوردستانت كرد، بۆ دووم جار تۆ داوات له وڵاتهكهت كرد ببیته كونسوڵی كۆریای باشووری له ههرێمی كوردستان؟
کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور:
بەڵێ لە ساڵی 2005 تیمی زیتوون هەبوو، کە لە کۆریاوە هێنرابوونە کوردستان بەمەبەستی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرووی بوژاندنەوەی ئابووری، سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوە. شانازی دەکەم کە منیش بەشێك بووم لەو تیمهی زەیتوون. دوومجار لە ساڵی 2019 لەسەر داوای خۆم رەوانەی هەرێمی کوردستان کرام، بۆ ئەوەی ببمە کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور.
ژڤان: بهلای تۆوه ههرێمی كوردستان له ریزبهندی چهندهمی ئهو وڵاتانهدایه كه تۆ سهردانت كروودن؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
ئەمە پرسیارێکی جوانە، بەڵام وەڵامدانەوەی زەحمەتە. هەرێمی کوردستان باشترینە لای من و هیچ وڵاتێکی دیکە رکابەرایەتی ناکات، ئەوە بۆچوونی منە.
ژڤان: چی وایكردووه كوردستان بهلای تۆوه جوانترین وڵات بێت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
وەکو دیپلۆماتکارێکی بەئەزموون. هەر کاتێك دەگەڕێینەوە بۆ وڵاتی خۆمان و لەگەڵ هاوکارانمان باسی ئەزموون و بیرەوەرییەکانی ئەو وڵاتە دەکەین کە كارمان تێیدا کردووە. من باسی هەرێمی کوردستان دەکەم و ئەمەش بەو واتایە دێت هەرێمی کوردستان رێژەیەکی زۆری لە بیرەرەرییەکانم داگیرکردووە. هەربۆیە هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو وڵاتێکە بۆ من. هۆکارێکی دیکەش هەیە بۆ ئەو پێشەنگیە، ئەویش ئەوەیە کە هەمیشە کورد دەبینم هەست بە خۆشەویستی و میواندۆستیان دەکەم و هەربۆیە خۆشەویستیم بۆ کوردستان بۆ هەتاهەتایە.
ژڤان: سهرهتا چۆن ههوڵتدا فێری زمانی كوردی بیت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
کاتێک هاتمە کوردستان، لەساڵی 2019 بۆم ئاشکرابوو، کە له 40%ی دانیشتوانانی کوردستان حەزیان بە نووسین و خوێندنهوەی هۆنراویه. بۆیە هەرزوو حەزمکرد به هەمان شێوە لەڕێگهی هۆنراوەوە هەستی خۆم بە کوردستان بگەیەنم و چالاکییەکی کولتووری و خوێندنەوەی هۆنراوەمان لە کتێبخانەی زەیتون دەستپێکرد. لەوکاتەوە دەستمکرد بە خوێندنی رێزمانی کوردی و هەستمکرد دەتوانم کوردی فێربم و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵمدا بە زمانی کوردی قسە بکەم و لەدوای ئەو سێ ساڵەش ئێستا دەتوانم بەشێوەیەکی سەرەتایی بە زمانی کوردی قسە بکەم.
ژڤان: بۆ تۆ زهحمهتترین وشهی كوردی چی بوو ههتا فێری بوویت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
زەحمەترین خەسڵەتی زمانی کوردی، ئەوەیە، کە زۆر دەستەواژەی هاوواتایی هەیە و زەحمەتە ئەو هەموو وشە هاوواتایانەش لەبەر بکەیت و هەر کاتێك راپۆرتێکی هەواڵی یان وتارێك دەخوێنمەوە، دەبینم دەستەواژەی نوێ هەن، وەکو دەشزانی لەم ناوچەیە بەردەوام هەواڵی نوێ هەیە و هەمیشە چاودێری ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەم و دەیانخوێنمەوە، بەڵام ئەو کێشەیەم هەیە کە باسم کرد.
ژڤان: واتا زهحمهتترینیان كامه بوو؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
زەحمەترین دەستەواژە لە زمانی کوردیدا.. زۆر دەستەواژە هەن، بەڵام یەکێك لەوانە وشەی "رووبەڕووبوونەوەیە"... بەڵێ زۆر درێژە..
ژڤان: لهكۆتاییدا فێربوویت!؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەڵێ فێربووم بەڵام زۆر زەحمەت بوو..
ژڤان: جوانترین وشهی كوردی لای تۆ چی بوو؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەختیار.. بەختیار.. بەختیار.. بەڵێ کە بەمانای دڵخۆشی دێت.
ژڤان: حهز به میوزیك و سترانی كوردی دهكهیت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بێگومان وەکو دەزانی کە ئاوازی میوزیکی کوردی و کۆریایی هەندێ لێکچوونیان هەیە، بۆیە حەز دەکەم هەمیشە گوێ لە میوزیکی کوردی بگرم، بەتایبەتی گۆرانییە کۆن و کلاسیکەکانی وەکو: ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ..
ژڤان: كامه گۆرانی كۆری وهك "ئهرێ لهیلێ"ـیه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
ئەمە پرسیارێکی زۆرباشە، چونکە لە کۆریاش ئێمە گۆرانییەکمان بە ناوی ئەریرا هەیە و ئەو گۆرانییەش لەگەڵ ئەرێ لەیلێ هەردووکیان باس لە دوورکەوتنەوە لە خۆشەوستەکەت دەکەن، ئەوەی مایەی تێبینیکردنە ئەوەیە، کە لە ئەرێ لەیلێدا هەستی گۆرانییەکە لە خەمگینییەوە دەبێتە هەستێکی خۆشی، بەڵام لە گۆرانییە کۆرییەکەدا هەر بە خەمبارییە. بۆیە هەردوو گۆرانییەکە باس لە یەك بابەت دەکەن، بەڵام دەربڕینی هەستەکە جیاوازە.
ژڤان: كهوایه تۆ بۆ من گۆرانییه كۆرییهكه بڵێ، منیش بۆ تۆ كوردییهكه دهڵێم!
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
گۆرانییە کۆرییەکە؟!
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
هەست بە خەمباریی تۆنی گۆرانییەکە دەکەیت؟
ژڤان: ههست به دووری و خهمبارییهك دهكهم.
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
سەرەی تۆیە!!!!
ژڤان دوای گوتنی گۆرانی ئهرێ لهیلێ: ئهوهی ئێمه زیاتر خۆشییه.
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەڵێ.. بەڵێ...
ژڤان: لهماوهی ئهم سێ ساڵهدا كامه خواردنی كوردی بهلای تۆوه خۆشترینیان بووه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
هەر کاتێك چاوپێکەوتنم لەگەڵ میدیاکان هەبووبێت. هەمیشە ئەو پرسیارەم لێدەکرێت و وەڵامی منیش هەمیشە دۆڵمە بووە. بەڵام ماوەیەك لەمەبەر خێزانێکی کورد دەعوەتیان کردم و لەوێ قەیسی و ترخێنەم خوارد زۆر خۆش بوو.
ژڤان: خۆت فێری لێنانی خوادرنی كوردی كردووه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەداخەوە زۆر کاتم نەبوو....
ژڤان: له تێكهڵبوونت لهگهڵ خهڵكی كوردستان، چ شتێكی ئهوان سهرنجی تۆیان راكێشاوه، بۆ ئهوهی خۆشهویستیت بۆیان ههبێت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
لەبەر ئەوە لە کوردستانیش ژمارەیەك هاووڵاتی کۆریایی هەن و هەرکاتێکیش لەگەڵ بەرپرسان و سیاسەتمەداران کوبوومەتەوە، هەوڵمداوە بزانم دۆخەکە چۆنه و باردۆخی ئەمنییە چۆنە. کاتێکیش خەڵكی ئاسایی دەبینم هەمان پرس باس دەکەین.
ژڤان: كاتێك گهڕایتهوه وڵاتهكهت، چۆن هاوكار دهبیت بۆ ئهوهی كێشهكانی كوردستان چارهسهر بكرێن و ببین به خاوهن وڵاتێكی سهربهخۆی خۆمان؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
پێموابێت گرنگترین شت ئەوەیە، کە پێویستە جیهان زیاتر ئاشنای کوردستان بێت و بزانن کوردستان چۆنە، خەڵکێکی زۆر تەنیا ئەوە دەزانن کە کورد تاکە خەڵکە لە جیهاندا کە وڵاتی خۆی نەبێت، بەڵام لە راستیدا زۆر شتی دیکە هەیە، کە دەکرێت کاری لەسەر بکرێت وەك: کولتوور، میوزیك و خواردن. دەکرێ لەم رێگایەنەوە سوودیان لێوەربگیرێت.
ژڤان: ههستت بهوه كردووه كه له ههرێمی كوردستان پێكهوهژیانێكی بێ جیاوازی له نێوان پێكهاتهكاندا ههیه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەڵێ، هەرکاتێك سەردانی موزەخانەکان لە کوردستان دەکەم. سەرسامم بەوەی کە پێکهاتەی جیاواز لە هەرێمی کوردستان پێکەوە دەژین. بەتایبەتی کاتێك سەردانی کهمپەکانم دەکرد و دەمبینی کوردستان بووەتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو پێکەوە بە ئاشتیانە دەژین، کە ئەمە خاڵێکی زۆر سەرنجڕاکێشە.
ژڤان: جگه له ههولێر سهردانی كامه ناوچهی دیكهی كوردستانت كردووه و كامه شوێن بهلای تۆوه له ههموویان خۆشتر و جوانتر بووه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
لەماوەی سێ ساڵی کارکردنم، سەردانی هەولێر، سلێمانی، پێنجوێن، هەڵەبجە، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، دهۆك، زاخۆ و ئامێدی، بەڵێ زۆرخۆش بوو، دواتر بارزان، پاشان گەرمیانم كردووه....
ژڤان: گهرمیان زۆر گهرم بوو؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
باش بوو...
ژڤان: پهیوهندیت لهگهڵ شیعر و ئهدهبیاتی كوردی چۆن بوو؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
هۆنراوە تێکەڵییەکی دنیای فەنتازیا و واقیعە و لەنێویشیدا پەیامی تایبەتی خۆتت هەیە، کە دەخوازیت بیگەیەنیتە خەڵك. ئەم تێکەڵییەش هیوا و ئومێد و خەون بە خەڵك دەبەخشێت.
ژڤان: هیچ هۆنراوهیهكی تایبهتت ههیه كه لهبهرت كردبێت و بۆمان بڵێیت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەڵێ هۆنراوەیەك هەیە ناوەکەیم بیرچووە... بەڵێ هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس..
ژڤان: لهبهرت كردووه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
زۆر زەحمەتە لەبەری بکەیت.. هۆنراوەیەکی هەیە بەڵام ئێستا لەبیرم کردووە..
ژڤان: خاڵێكی هاوبهشی نێوان كورد و كۆرییهكان لهگهڵ خاڵێكی جیاوازی نێوانیان باس بكه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
لێکچوونێکی زۆر لەنێوان کولتووری هەرێمی کوردستان و کۆریا هەیە. بۆ نموونە سەمای کوردی و سەمای کۆری زۆر لەیەك دەچن و هەردووکمان بەشێوەی بازنەیی سەما دەکەن. هەروەها ریتمی میوزیکی کوردی و کۆریش وەکو یەکن. چونکە نزیکەی 35 ساڵ لەمەوپێش کاتێك لە زانکۆ بووم و لە چێشتخانەیەك نانم دەخوارد، گوێم لە میوزیکێك بوو، کە لە تیڤییەکەوە دەنگی دەهات و دواتر بێژەرەکە گوتی: ئەو میوزیکە هی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەوکات نەمدەزانی میوزیکەکە هی چی وڵاتێکە، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە میوزیکەکە کوردییە. لەگەڵ ئەوەش ئێمە چونکە لە رووی جۆگرافییەوە زۆر لهیهكترهوه دوورین، لەرووی کەشوهەوا و هەندێ خەسڵەتی دیکەشهوە زۆر جیاوازین.
ژڤان: له ماوهی ئهو سێ ساڵهدا هیچ ههڵوێستێكی كوردیی ناشیرنت بینی؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەداخەوە هیچ شتێکی وام بەسەرنەهاتووە یانیش رووینەداوە.
ژڤان: ئهمه بۆ ئێمه گهورهییه.. نیازت ههیه كهی بۆ جاری سێیهم بگهڕێیتهوه ههرێمی كوردستان؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
ئینشائهڵڵا.. لەبەر ئەوەی ئەو پۆستەی لە داهاتوودا وەریدەگرم بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە دەبێت و لەدوای ئەو سێ ساڵە رەنگە ئەگهر بکرێت بگەڕێمەوە.
ژڤان: دوای كوردستان كاری تۆ لهكوێ دهبێت؟ ههر له كۆریا دهمێنیتهوه یان دهچیته وڵاتێكی دیكه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
ئەرکەکەم نهێنییە، بۆیە ناتوانم بۆت ئاشکرا بکەم.. ئێستا دەگەڕێمەوە بۆ کۆریا و هەندێك کار هەیە، کە دەبێ لە کۆریا ئەنجامی بدەم، دواتر بڕیارە بچمە وڵاتێکی دیکە.
ژڤان: دوای گهڕانهوهت بۆ وڵاتهكهت، یهكهم كارت چی دهبێت له وڵاتهكهت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
کە گەڕامەوە بۆ کۆریا یەکەم کارم ئەوەیە بخەوم....
ژڤان: شێوازی خهوتن لای خهڵكی كوردستان بهلای تۆوه چۆنه، لهڕووی درهنگ و زوو نووستن و ههڵسانهوه له ههو؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
نازانم، چونکە هەرگیز لە ماڵباتێکی کوردیدا نەماومەتەوە و نەخەوتووم.
ژڤان: خهڵكی ئێره بۆ پابهندبوون به كات (موعد) چۆنه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
هەندێك جار تووشی رووداوی سەرنڕاکێش هاتم. هەندێك جار چالاکییەکی فەرمی دەبوو و لە بەرنامەکە دەنووسرا لەو کاتەدا دەستپێدەکات، بەڵام کە دەچوویە شوێنەکە سەعاتێك، سەعات و نیوێك دوادەکەوت. ئەمەش ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ من، بەڵام ئێستا لەگەڵی راهاتووم.
ژڤان: پێشكهوتنهكانی ههرێمی كوردستان له ماوهی نێوان یهكهم سهردانت، تا دووهم سهردانت و ئێستاش كه ماوهی 3 ساڵه لێرهیت، چۆن دهبینیت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
بەڵێ لەساڵی 2005 کوردستان زۆر جیاواز بوو. ئەوکات لە ئاسمانی کوردستان تەنیا فرۆکەی جەنگی دەبینرا، بەڵام ئێستا هەمووی بووەتە باڵەخانەی بەرز و پێشکەوتوو. بۆیە پێموایە کوردستان لەرێگهی راستە بۆ چوونەپێشەوە لە ئایندەدا.
ژڤان: گوتهی تۆ بۆ ئهو كهسه چییه، كه دوای تۆ دهبێته كونسوڵی وڵاتهكهت له ههرێمی كوردستان؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
لەدوای شەڕی داعش، کۆمپانیا کۆرییەکان ژمارەیان کەمبوویەوە و ئێستا زۆر کەمبووەتەوە و بووەتە تەنیا سێ کۆمپانیا. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، کە ئەو سیاسەتە پێچەوانە بکەینەوە و جێگرەوەی من هەوڵبدات ژمارەی کۆمپانیا کۆرییەکان زیاتر بکات و پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان فراوانتر بکات. بۆیە ئەمە پەیامی منە بۆ جێگرەوەکەم.
ژڤان: كاتێك له كوردستان بوویت زیاتر بیری چ شتێكی كۆریات دهكرد؟ كاتێكیش چوویته كۆریا زیاتر بیری چ شتێكی ههولێر دهكهیت؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
خواردنی کۆریی....
ژڤان: بهر لهوهی بخهویت خواردنێكی كۆری بخۆ!!
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
پێش ئەوەی خواردنی کۆریی بخۆم، دەبێ بخەوم...
ژڤان: دوا گوتهت بۆ خهڵكی كوردستان و خهڵكی كۆریای باشوور چییه؟
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور:
هەرێمی کوردستان دووەم وڵاتمە. بۆ هەرشوێنێکیش بڕۆم. ژیان و کاتەکەم لە کوردستان لە بیر ناکەم. دەبێ ئەوەش بڵێم، کە پێویستە کار بکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی کۆریا و کوردستان، ئەمەش ئەرك و بەرپرسیارێتی هەموومانە و داواش لە هەموو خەڵکی کوردستان و کۆریاش دەکەم، هاوکار بن لەو هەوڵانەمان.