مۆرینهۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كات
پێشتر ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌دریدیش یاریی كردووه

به‌رگریكارێكی برازیلی یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت بۆ ئۆڵدترافۆرد بێفڕێنێت، بارسێلۆناش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، فابینۆ، به‌رگریكاری یانه‌ی مۆناكۆ بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی مۆرینهۆ، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه راسپاردووه.
فابینۆ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێشتر له وه‌رزی 2012 ـ 2013 به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، به‌ڵام یانه شاهانه‌كه زوو ده‌ستبه‌رداری بوو، 2 ساڵیشه له یانه‌ی مۆناكۆ یاریی ده‌كات.