وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
4 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (449) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (4) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (979) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (234) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
