هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا بۆ هاووڵاتیانیان: ئۆكرانیا بهجێبهێڵن
ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ئانوساتدایه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا، داوایان له هاووڵاتیانیان كرد، به په‌له ئۆكرانیا بهجێبهێڵن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، فۆبكه هۆكسترا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ره‌وشی ئه‌منی ئۆكرانیا تا دێت زیاتر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
گوتیشی: به راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بڕیارمان دا، خه‌ڵكی خۆمان له ئۆكرانیا ده‌رباز بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆربه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له كییڤ ئۆكرانیایان به‌جێهێشتووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، داوای له هاووڵاتییانی كرد، ئۆكرانیا بهجێبهێڵن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، هاتووه: ره‌وشه‌كه له بار نییه و پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان، كه له ئۆكرانیا ماونه‌ته‌وه، له‌و وڵاته ده‌ربچن.
دوێنێ هه‌ینی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)" ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و رایگه‌یاند، ئه‌وه مه‌ترسییه‌كه و له هه‌ر ئانوساتێكدا رووده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا داوایشی له هاووڵاتیانی كرد، ئۆكرانیا و زۆرێك له‌و كۆمارانه بهجێبهێڵن، كه پێشتر له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا بوون.
جگه له هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌وانه ئه‌ڵمانیا، ئیستۆنیا و لیتوانیا خه‌ڵكی خۆیان راسپاردووه، ئۆكرانیا بهجێبهێڵن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ر