به‌وێنه.. په‌كه‌كه له چه‌كداركردنی منداڵان به‌رده‌وامه
كوردستان24 نوێترین وێنه‌ی منداڵه ته‌مه‌ن 12 بۆ 13 ساڵانه‌كانی ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.. زۆربه‌یان كچن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه وێنه‌یان گیراوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، وێنه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ كوردستان24 ره‌وانه كردووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 13 ساڵیدان و په‌كه‌كه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون و خزاندوویانه‌ته ناو ریزه‌كانی و چه‌كداری كردوون.
له وێنه‌كاندا دیاره، كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ره‌گه‌زیان كچه و به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێنه‌كانی بۆ كوردستان24 ره‌وانه كردووه، په‌كه‌كه هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و به پێدانی بیرۆكه‌ی "وه‌همی" و شوشتنی مێشكیانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی و كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه خه‌ڵكی شنگال، رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستانن و به‌بێ ئاگاداری خانه‌واده‌كانیان په‌كه‌كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیان داناوه و هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون، كه به گوته‌ی خۆی، به‌شێكی زۆر ئه‌و منداڵانه تا ئێستاش خانه‌واده‌كانیان هیچ سۆراخێك له‌باره‌یانه‌وه نازانن.
له‌كاتێكیشدا لۆكێیشنی زۆربه‌ی ئه‌و وێنانه ناوچه‌ی شاخاوین، به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و شوێنانه‌ی وێنه‌كانی لێ گیراون، بناری قه‌ندیل و چیای شنگال و ئه‌و ناوچانه‌ن كه له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌دان.
هه‌روه‌ها له وێنه‌كاندا دیاره، كه به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه گرتووه و منداڵه‌كان به جلی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه چه‌كیان له‌شانه، له چه‌ند وێنه‌یه‌كیشدا دۆران كاڵكان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه ده‌رده‌كه‌وێت، له هه‌ندێكیشیان ده‌ستی هاوێشتووه‌ته سه‌ر شانیان.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌و وێنانه له كاتی جیاواز گیراون و رێكهوتهكهیان دوای ساڵی 2014 تا ئێستایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری دایكان و باوكان له رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان و ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری و ئه‌و ناوچانه‌ی له سنووری ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌وه نزیكن و منداڵه‌كانیان ون بووه، هیچ سۆراخێكی رۆڵه‌كانیان نازانن و له‌گه‌ڵ بوونی ئاراسته‌ی گومانه‌كانیش به‌لای په‌كه‌كه‌دا، دایكان و باوكانی ئه‌و منداڵانه به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه ره‌تی ده‌كاته‌وه كه منداڵه‌كانیان لای ئه‌وان بێت و هه‌میشه په‌كه‌كه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له رفاندنی منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نابێت منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی له‌گه‌ڵ چه‌ك ئاشنا بكرێن و له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی بزانن، چ جای ئه‌و دۆخه‌ی كه په‌كه‌كه تێیدایه، كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه و قورسترین جۆری چه‌ك تێیدا به‌كاردێت.
H.B