کارەبای خانووەکەی شێخ جەعفەر نەبڕدراوە
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر:
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بڕینی کارەبای خانوویەکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە "بەهۆی ئەوەی کارەبای سەرپێچی راکێشاوە"، نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە.
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، هەواڵی بڕینی کارەبای خانوویەکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم دوورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە شێخ جەعفەرەوە نییە.
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئەوان سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە و جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (2014)ـەوە لەو خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.