دوایین قسه‌ی لاڤرۆڤ بۆ پوتن به‌ر له داگیركردنی ئۆكرانیا
ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه نوێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه ڤلادیمێر پوتن هه‌وڵه‌كانی ناتۆ ره‌تده‌كاته‌وه بۆ مانه‌وه و جێگیر بوون له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند، "ئه‌و كاره بێكۆتاییه و زۆر مه‌ترسیداره".
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا چه‌ند زانیارییه‌كان له‌سه‌ر زاری سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به ڤلادیمیر پوتنی راگه‌یاندووه، هێشتا ده‌رفه‌تی رێككه‌وتن ماوه له‌گه‌ڵ ناتۆ و هێزه رۆژئاواییه‌كان.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی ئه‌منی ئاماده‌ن گفتوگۆ بكه‌ن. ده‌شڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامه‌كانی رۆژئاوا تایبه‌ت به دڵنیاییه ئه‌منییه‌كان وه‌ربگرین، به‌تایبه‌ت به‌ئه‌ندام بوونی ئۆكرانیا له ریزه‌كانی ناتۆ".