كاردانه‌وه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ده‌وحه
میدیای فه‌رمی قه‌ته‌ری له ته‌واوی پێگه‌كانی سۆشیاڵ میدیاوه هه‌واڵی گه‌یشتنی مه‌سرور بارزانیان رووماڵكردووه

K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) سەردانی قەتەری كرد.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، بڕیاره لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان، وزە و کشتوکاڵ.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی شه‌رقی قه‌ته‌ری، به گرنگییه‌وه هه‌واڵی گه‌یشتنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ده‌وحه، له‌كاتی گه‌یشتنی له‌لایه‌ن سوڵتان بن سه‌عد ئه‌لمه‌ریخی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه پێشوازیی لێكرا.
رۆژنامه‌ی (ئه‌لڕایه) و سایتی (ئه‌لمیرسال ئه‌لقه‌ته‌ری)، به گرنگییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له لاپه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كانی سایته‌كانیان رووماڵ كردووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی قه‌ته‌ری، له سایت و ته‌واوی پێگه‌كانی سۆشیال میدیا، هه‌واڵی گه‌یشتنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی Gulf-Times، رۆژنامه‌یه‌كی دیاری قه‌ته‌رییه، باره‌گاكه‌ی له ده‌وحه‌یه و به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، رووماڵێكی تایبه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ قه‌ته‌ر كردووه.




