پوتن: نه‌وه‌یه‌ك له رووسیا هه‌یه زۆر متمانه‌ی به ئه‌وروپا نییه
"ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ئۆكرانیا هه‌یه ئه‌ندامانی ناتۆ دروستیان كردووه"
K24- هه‌ولێر:
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م، ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و رووسیا.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، داوا له سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كه‌م، رێگه به به‌رپرسانی ئۆكرانی بدات، تاوه‌كو هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بده‌ن، ئێمه نامانه‌وێت رۆڵی رووسیا به كه‌م سه‌یر بكه‌ین، رووسیا وڵاتێكی به‌هێزه له ناوچه‌كه.
ئۆلاڤ جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت ئێمه رێگه له شه‌ڕ بگرین و نابێت دووباره ئه‌وروپا تووشی شه‌ڕێكی دیكه بكه‌ین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه هاوبه‌شه‌دا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له رووسیا، زۆر متمانه‌ی به ئه‌وروپا نییه، ئێستا دۆخێك له ئۆكرانیا دروست بووه، كه ئه‌ندامانی ناتۆ دروستیان كردووه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا خوڵقێندراوه، وایكردووه كه‌شوهه‌وایه‌كی خراپ له سه‌ر سنووره‌كان بێته ئاراوه، هه‌میشه به‌بێ مه‌رج په‌نامان بۆ گفتوگۆ بردووه.
پوتن راشیگه‌یاند، داوامانكردووه دۆخێكی هاوسه‌نگی ئه‌منی له ناوچه‌كه دروست ببێت، چه‌ندین پێشنیازمان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه، هیچ وه‌ڵامێكمان پێنه‌گه‌یشتووه، ئێستاش گفتوگۆ ره‌ت ناكه‌یه‌نه‌وه، به‌مه‌رجێك باس له هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی رووسیا بكرێت.