"بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، عێراق بەرەو ئەگەرە نادیارەکان دەبات"

هاوپەیمانی سیادە: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە کاتێکی نەگونجاودا بوو

لۆگۆی هاوپەیمانی سیادە
لۆگۆی هاوپەیمانی سیادە

K24 - هەولێر:

هاوپەیمانی سیادە رایگەیاند، بڕیارەکەیی دادگای فیدراڵی لەبارەی دەستووری نەبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نەگونجاودا بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "گومان لەوەدا نییە کە دواکەوتنی دادگای فیدراڵی لە بڕیاردانی دۆسیەی بنەڕەتی یان یەکلاکردنەوەی هەندێک بڕیار لە کاتە هەستیارەکاندا لە ئاستی نەتەوەییدا هەوڵی دڵسۆزانە ئاڵۆزتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاڵنانی وڵات بۆ ئەگەرە نادیارەکان."

هاوپەیمانی سیادە داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات "دەست بکەن بە دانوستانی راستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا"

لە راگەیەندراوەکەدا هاوپەیمانی سیادە جەختی لەوە کردەوە کە پەرلەمانی عێراق خێرا بکەن لە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز بەپێی بڕگەکانی دەستوور و بەرژەوەندی خەڵک.

هاوپه‌یمانی سیاده‌، له‌ هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتی "تقدم" به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی 37 كورسی، هاوپه‌یمانی "عه‌زم"یش به‌ سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر 34 كورسی، پێكدێت، به‌ هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش له‌ كۆی 329 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 67 كورسیان هه‌یه‌.

دەقی راگەیەندراوی هاوپەیمانی سیادە
دەقی راگەیەندراوی هاوپەیمانی سیادە