ده‌نگدانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته
جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان کرایه‌وه
K24 – هەولێر:
رۆژی (15ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، گه‌یشته قه‌ته‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه جێگه‌ی گرنگیپێدان له‌لایه‌ن میدیاكانی قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی.
دیوانی میری قه‌ته‌ر له سایتی فه‌رمی خۆیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌وحه، میدیاكانی قه‌ته‌ر به گرنگییه‌وه رووماڵی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كردووه، له‌مباره‌یه‌وه، سایتی (مرسال قطر) له هه‌ژماری تایبه‌تیان له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "له دیوانی میری، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میری قه‌ته‌ر، پێشوازی له به‌رێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد".
رۆژنامه‌ی (صحیفة العرب) یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی قه‌ته‌رییه، له تویته‌ر رووماڵی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كردووه، تێیدا هاتووه: به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵات، میری قه‌ته‌ر له ئه‌نجوومه‌نی شێخ عه‌بدوڵڵا بن جاسم له دیوانی میری، پێشوازیانی لێ‌كرد.
به‌هۆی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌وحه، رۆژنامه‌ی (شه‌رق – قه‌ته‌ر) رایگه‌یاند، جه‌نابی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، له دیوانی میری پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
رۆژنامه‌ی (الرایة)ـی قه‌ته‌ری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌بۆنه‌ی سه‌ردانیكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، پێشوازی له به‌ڕێزیان و شاندی یاوه‌ری كرد.
رادیۆی (النبظ الاخبار)ـی قه‌ته‌ری له رێگه‌ی هه‌ژماریان له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له دیوانی میری كرد.
سایتی (العربی الجدید) و (العرب) و menafn له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و گفتوگۆی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگ و هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سایتی (الخليج)، ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دیوانی میری قه‌ته‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه، تییدا هاتووه، "شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد".