ئەمەریکا هەواڵی کشانەوەی رووسیا رەت دەکاتەوە
ئەمەریکا: رووسیا نەکشاوەتەوە و سەربازی زیاتری هێناوە
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاند کە هێزەکانی لەسەر سنوور دەکشێنێتەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا گوتی: رووسیا 7 هەزار سەربازی دیکە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا زیاد دەکات.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "BBC"، ئەمریکا لەرێگەی بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیەی کرملن، لەبارەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانیان، رووسیا 7 هەزار سەربازی دیکەی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا زیاد کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی لەجۆری ئێف ٣٥، سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، گەیشتنە بنکەی ئاسمانی سبانجداهلیم لە ئەڵمانیا، وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ و پیشاندانی یەک بەرەیی لەبەرامبەر رووسیا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووسیا زیاتر لە ١٥٠ هەزار سەربازی لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، ئەگەری هێرشکردن بەدوور نازانن، بەڵام مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە نیازێکی لەمشێوەیەی هەبێت.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی ده‌ڵێت، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی رووسیا ژه‌هرخوارد بكات به‌وه‌ی فێڵێكی سیاسی درێژخایه‌ن به‌كاربهێنێت به‌ناوی داگیركردنی ئۆكرانیا لە پێناو مانه‌وه‌ی له سه‌ر حوكم كه له ساڵی 1999ـه‌وه به جۆره‌ها شێوه‌ی جیاواز پیاده‌ی ده‌كات.
پوتین بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی بدات پێویستی به‌وه‌یه دڵی رووسه‌كان لای خۆی بهێڵێته‌وه ئه‌ویش به فراوانكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كۆماره‌كانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو (ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، بیلارووس، جۆرجیا و ئۆكرانیا) له خۆده‌گرێت، چونكه رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت: "پوتین به حه‌سره‌ته بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م كۆمارانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت".