"گوندێكی ئۆكرانیا به چه‌كی قورس بۆردومان كرا"
ئۆكرانیا داوای ئیدانه‌كردنی ئه‌و بۆردومانه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، گوندێكی سنووری له ناوچه‌ی دۆنباسی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به چه‌كی قورس بۆردومان كرا.
دمیترۆ كولیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، گوندی (ستانیتسیا لوهانسكا) له ناوچه‌ی دۆنباسی رۆژهه‌ڵاتی وڵات، به چه‌كی قورس بۆردومان كراوه و زیان به ژێرخانی گونده‌كه گه‌یشتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رچاوه‌ی بۆردومانه‌كه، له‌و ناوچانه‌ی دۆنباس بووه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كداره جوداخوازه‌كانه.
Ukrainian Stanytsia Luhanska village was shelled with heavy weapons from the occupied territory of the Donbas. Civilian infrastructure damaged. We call on all partners to swiftly condemn this severe violation of Minsk agreements by Russia amid an already tense security situation.
— Dmytro Kuleba (@DmytroKuleba) February 17, 2022
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا داوا له سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره "مه‌ترسیداره" و پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی مینسك بكه‌ن له‌لایه‌ن رووسیاوه.
بۆردومانی ئه‌و گونده دوای ئه‌وه دێت، كه چه‌كداره جوداخوازه‌كانی دۆنباس، هێزه حكومییه‌كانی ئۆكرانیایان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وانیان بۆردومان كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی ئۆكرانیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له رووسیاش بڵاویانكرده‌وه، چه‌كداره جوداخوازه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئۆكرانیا راده‌كێشن به‌وه‌ی بۆردومانی ناوچه‌كانیان كردووه و چه‌ند گوللـه هاوه‌نێكیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردووه.
به‌شێكی زۆری ناوچه‌ی دۆنباس، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی جوداخوازه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: SkyNews