مانگە دەستکردەکان وێنەی پردێکی نوێ لە بێلارووس بڵاودەکەنەوە
بە وێنە.. پردێکی نوێ بۆ پەڕینەوەی رووسیا بەرەو کیڤ
K24 - هەولێر:
وێنەی مانگە دەستکردەکان لە دوو رۆژی رابردوودا پردێکی نوێیان ئاشکرا کرد کە لەسەر دەریاچەی سەرەکی بێلارووس لە نزیک سنووری ئۆکرانیا بنیات نراوە.
پردەکە لەسەر دەریاچەی بریبات لە باشووری بێلارووس دروست کراوە و بە نزیکەیی 6.4 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیەوە دوورە، ئەو هێزانەی رووسیا کە ئێستا لە بێلارووسن دەتوانن وەک رێگایەک بۆ چوونە کیڤ بەکاریبهێنن.
هەر یەک لە مانگە دەستکردەکانی Maxar و Planet Labs وێنەی پردە نوێکەیان بڵاوکردەوە، کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا دروست کراوە.
هەرچەندە هیچ یەکەیەکی زرێپۆش و بنکەی سەربازی نوێ لە نزیك پردەکە دەرنەکەوتوون، بەڵام لە دووری 128 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی بێلارووس قافڵەیەکی سەربازی بینراوە کە لەسەر رێیەکبوون بەرەو پردەکە.
سێ سەرچاوە بە تۆڕی میدیایی cnn راگەیاند، کە بەرپرسانی هەواڵگری و سوپای رۆژئاوا بە وردی چاودێری ئامادەکاریەکانی رووسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا دەکەن.
سەرچاوە: CNN
H.H