ئه‌ڵمانیا: رووسیا ئاسایشی ئه‌وروپای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
داوای له رووسیا كرد، هه‌وڵی جددی بدات بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان خاو ببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، رووسیا به داواكارییه‌كانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و ئاسایشی ئه‌وروپای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نالینا بیربوك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) گوتی: رووسیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دێت، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات و پرسی ئۆكرانیا یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "بیربوك" گوتیشی: رووسیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی، ئاڵنگاری بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی ئاشتیی ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی باڵای وڵاتانی جیهان له میونخ (میونشن) كۆده‌بنه‌وه و یه‌كێك له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، ره‌وشی ئۆكرانیایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی "دانووستانی جددی" له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ رووسیا بنێرن و بڵێن ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆی جددی له باره‌ی هه‌موو پرسه ئه‌منییه‌كانه‌وه.