فوئاد حسێن گەیشتە ئەڵمانیا.. بۆ بەشداریکردن لە میونشن 2022

وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری 58ـەمین کۆنفرانسی میونشن دەکات

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

K24- هەولێر:

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2022 ده‌كات و لە کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان کۆدەبێتەوە. 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزیری دەرەوە، فوئاد حسێن بەمەبەستی بەشداری کردن لە لە 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە میونخ.

گوتیشی: وەزیری دەرەوە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاکانی و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە ئەنجام دەدات.