به‌رزبوونی بەهای دۆلار ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت
K24 - ھەولێر
بەوھۆیەی سه‌رچاوه‌ی زۆربەی كه‌ل و په‌له‌كانی بازاڕەكانی هه‌رێمی كوردستان لە ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، بۆیە به‌رزبوون و دابەزینی به‌های دۆلار ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نرخی كه‌ل و په‌له‌كان ده‌بێت، هاوڵاتیان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزبوونی به‌های دۆلار ره‌نگدانه‌وه‌ی خێرای له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی كه‌ره‌سته‌كان ده‌بێت، بەڵام داكه‌وتنی به‌های دۆلار ئه‌و ره‌نگدانه‌وه كتوپڕه‌ی نابێت.