پێشانگەی هونەری ئامانج ئەمین لە هەولێر کرایەوە
تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر:
پێشانگەیەکی ھونەریی بۆ ھونەرمەند ئامانج ئەمین لە گەلەری فرێمینگ لە ھەولێر کرایەوە، 40 تابلۆی پێشانگەکە یۆتۆپیای تیایدا نمایشکرابوو.
پێشانگەکە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی رۆژی شەممە 19ـی شوباتی 2022 بە ئامادەبوونی کلێمێنس سێمنتنەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کرایەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
پێشانگەکە یەکێکە لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ھێلانە کە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی، فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و سێڤ گەلەری سازدەکرێت.
وێنهكان: سوسهن مهلهكی