ژنێک هاوسەری پێشووی دەڕفێنێت و لێی دەدات

چیرۆکێکی خۆشەویستی بە تۆڵەکردنەوە کۆتایی هات

پیاوێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە رفێندرا
پیاوێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە رفێندرا

K24 - هەولێر:

لە رووداوێکی سەیر و جیاوازدا لە یەمەن، ژنێک لە ناوەڕاستی شاری تەعز هاوسەری پێشووی دەڕفێنێت و چیرۆکەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگ دەداتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "العربية"، ئەو ژنەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، لە تویتێکدا دانی بەوەدا نا کە هاوسەرەکەی رفاندووە و لێی داوە و برینداری کردووە و دواتر ئازادی کردووە.

دەنگدانەوەی تویتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکۆڵەری تاوانکاری ناچار کرد رێکاری یاسایی بگرنە بەر و تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکە باسی لەوە کردووە کە سەرەتا لەگەڵ پیاوەکەدا لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوون و دواتر هاوسەریگریان کردووە، دواتر کێشە کەوتووتە نێوانیان و کاتێک جیابوونەتەوە وێنەی ئەوی بۆ چەند کەسێك ناردووە کە ژنەکە بە "دوژمنی" خۆی ناویان دەبات، بۆیە ویستوویەتی بەمجۆرە تۆڵەی خۆی لێبکاتەوە.