چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەدات

ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی زیاد ده‌كات

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هه‌ولێر:

عارف حەمامی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە رایگەیاند، چوارچێوەکە هەوڵ بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی دەدات و بەشێك لە كورد و سوننە و سەربەخۆكان لەخۆدەگرێت، بەڵام ئامادەنەبوو ژمارەی پەرلەمانتارانەکان ئاشکرابکات.

پێشتر كازم حەیدەر، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتبووی، چوارچێوەی هەماهەنگی، لە راگەیاندنی هاوپەیمانی سەباتی نیشتمانی نزیكبووەتەوە، كە زیاتر لە 130 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت.