ئەو ژنەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا
لە لایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا
K24 – سلێمانی
شنیار هونەر، ئەو ژنەی لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، شنیار هونه‌ر، ئه‌و خاتوونه له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سووتێنرا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) گیانی له‌ده‌ستدا.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، شه‌وی شه‌ممه بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لە بوونی رووداوێكی سووتانی ژنێك ئاگاداركرایه‌وه، دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه 75% بووه.
ئەڤین عەتا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "تەرمی شنیاری هونەر لە گۆڕستانی سەیدسادقی نوێ بە خاک دەسپێردرێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: "شنیار هونەر، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە هاوسەرگیری کردووە و خاوەن دوو منداڵ بوو، دوای رووداوەکە کەسوکاری سکاڵای یاساییان لەسەر هاوسەرەکەی شنیار تۆمار کردووە".
پاش 24 کاتژمێر لە رووداوەکە، هاوسەری شنیار کە دەیویست بەرەو وڵاتی ئێرانەوە رابکات، لەسەر سنوور دەستگیر کرا .