ساڵح موسليم: به‌غدا ده‌رچه‌ى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانه و خه‌بات له دژى به‌غدا پێويست نه‌بووه
به‌غدا ته‌نيا پايته‌خت بووه كه پێش وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه دانى به بوونى كورددا ناوه
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى ساڵح موسليم، رايگه‌ياند، پێويسته كورد بزانن كه به‌غدا ده‌رچه‌ى ستراتيژى ئه‌وانه بۆ هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان و به‌غدا ته‌نيا پايته‌خت بووه كه پێش وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه دانى به بوونى كورددا ناوه، گوتيشى: نه‌خۆشى كوردۆفۆبيا تووشى ئه‌ردۆغان و ئه‌كه‌په هاتووه و ئه‌وان واده‌زانن هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد بێته دى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئه‌وان هه‌يه.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نوێ چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ساڵح موسليم ئه‌نجامداوه و تێيدا ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى گه‌وره‌ترين پارتى كورديى سووريا وه‌سفكردووه و چاوپێكه‌تنه‌كه له سلێمانييه‌وه ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى داعش، ساڵح موسلم رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانيان پاشه‌كشێ ناكه‌ن و تا به ته‌واوى ره‌ققه رزگار نه‌كه‌ن ده‌ست له شه‌ڕكردن دژى داعش هه‌ڵناگرن.
له باره‌ى هه‌ماهه‌نگ نێوان ئه‌مريكا و په‌يه‌ده‌وه، ساڵح موسليم رايگه‌ياندووه، سه‌ره‌تاى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روبه‌ندى داگيركردنى به‌شێكى شارى كوبانێ له‌لايه‌ن داعشه‌وه و ئه‌و كات ئه‌مريكاييه‌كان له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل يه‌په‌گه كه‌وتنه په‌يوه‌ندى به‌و پێيه‌ى ئه‌و هێزه ته‌نيا هێزى كاريگه‌ر بوو بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه.
له باره‌ى توركياوه، ساڵح موسليم گوتى: توركيا دژى ئه‌وه بوو كورد وه‌ك هێزێكى كاريگه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ربكه‌وێت، هه‌موو هه‌وڵێكى دا تا فشار له‌سه‌ر ئه‌مريكا درووست بكات، به‌ڵام ئاشكرابوونى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان توركيا و داعش، وايكرد، ئه‌مريكا بير له‌وه بكاته‌وه زياتر هاوكاريى كورد بكات له دژى داعش و گوێ به ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا نه‌دات.
ساڵح موسليم ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه كه په‌يه‌ده و په‌كه‌كه هه‌ردووكيان هه‌ڵهێنجراوى فيكرى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانن و ئه‌وه‌ى جێى نيگه‌رانييه ئه‌وه‌يه كه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى كوردۆفۆبيايان هه‌يه و ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ر مافێك كه كورد هه‌يبێت و ده‌يانه‌وێت بوونى بسڕنه‌وه و ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ش له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى توركياوه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
له باره‌ى چاره‌نووسى ره‌ققه و ئه‌و ناوچانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگاريان ده‌كه‌ن، ساڵح موسليم رايگه‌ياند، ئێمه فه‌لسه‌فه‌يه‌كى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێوبردنى ناوچه‌كان هه‌يه و بڕوامان وايه پێويسته گه‌لان به‌يه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌ن و به‌يه‌كه‌وه بژيين و له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆڕێبه‌رى ژيان به‌سه‌ر به‌رن و ئێمه بنه‌ماى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه كه ناسنامه و درووشمى گه‌لان جياده‌كاته‌وه و مه‌يلى ئه‌وه ده‌كێشى ئيراده‌ى خۆى زاڵ بكات به‌سه‌ر ئه‌وانى ديكه‌دا و كوشتار و كۆمه‌ڵكوژى و سه‌ربڕين و ئه‌نفال بۆ سڕينه‌وه‌ى به‌رامبه‌رى ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ده‌وڵه‌ته نهتهوهييانهى له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌م دامه‌زران هيچ كاميان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ين فه‌لسه‌فه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى نێوان ميله‌تان له‌سه‌ر بنه‌ماى جێبه‌جێكردنى سيستمى خۆبه‌ڕێوبه‌رى ئيدارى و ديموكراتى په‌ره پێ بده‌ين ئه‌وه‌ش ته‌نيا چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و هه‌ر پێكهاته و گه‌لێك خۆى ئيداره‌ى ديموكراتيانه‌ى خۆى ده‌كات و ئێمه هيچ سيستمێكى به‌سه‌ردا ناسهپێنين و ئه‌گه‌ر هه‌ر ناوچه‌يه‌كى ديكه بيه‌وێت په‌يوه‌ستى سيستمى فيدراڵى ئێمه بێت، پێشوازى لێده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به ره‌خنه و تۆمه‌تى هه‌ريه‌ك له هاوپه‌يمانێتى نيشتيمانى يان ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كوردى كه په‌يه‌ده به تاكڕه‌وى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ساڵح موسليم رايگه‌ياند، ناوچه‌كه‌مان كراوه‌يه بۆ هه‌ر يه‌كێك بيه‌وێت ئه‌و تۆمه‌تانه ساغ بكاته‌وه. ئێمه دڵنيايين له ته‌ندرووستى ئه‌و واقيعه‌ى كه هه‌يه. به‌ڵام توركيا و هه‌رێم رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى رۆژنامه‌وانان بێنه رۆژئاواى كوردستان و له راستيى و درووستى مه‌سه‌له‌كان بكۆڵنه‌وه و واقيعه‌كه بگوازنه‌وه و ئه‌و درۆ و ده‌نگۆيانه‌ى دژى ئێمه ده‌كرێن ئاشكرا ببن.
له باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده رايگه‌ياند، ئێمه بايه‌خ ده‌ده‌ين به پرسى سه‌قامگيرى له هه‌رێمى كوردستاندا. ناچينه ناو ململانێى سياسى نێوان حزبه‌كان. ئێمه روانگه‌ى ستراتيژى كوردمان پێ گرنگه. په‌يوه‌ندى دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌كاندا هه‌يه. به‌ڵام له سووريا ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه له ئه‌ندازه‌ى تواناى ئێمه گه‌وره‌ترن. به‌و پێيه‌ى ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌كانى جيهان له‌وانه ئه‌مريكا و رووسيا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ين و ده‌شمانه‌وێت پارێزگارى له ستراتيژيهى كورديى خۆمان بكه‌ين و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له كوبانێ بهدهستمانهێنان سه‌رى كورديان بڵند كرد و له هه‌ڵه‌بجه و مهاباد و سلێمانى و ئامه‌ده‌وه رۆڵه‌كانى كورد له شه‌ڕى بهرگريكردندا بوون له كوبانێ هه‌ربۆيه شتى لابه‌لا گرنگ نيين.
رۆژنامه‌كه پرسيار ده‌كات: سرووشتى په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقيدا چۆنه، ئايا هيچ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييهك له نێوانتاندا هه‌يه..
له وه‌ڵامدا ساڵح موسليم ده‌ڵێت: لێره‌دا بابه‌تێك هه‌يه كه پێويسته هه‌موان به گشتى و به تايبه‌تى رۆڵه‌كانى گه‌لى كورد به وردى دركى پێ بكه‌ن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه: به‌غدا ته‌نيا و تاكه ده‌رچه‌ى ستراتيژى كورده به گشتى له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، چونكه ته‌نيا پايته‌خت بووه كه دانى ناوه به كورددا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و پێويستى به‌وه نه‌بووه خه‌بات بكرێت بۆ ناساندن و دان نان به مافه‌كانى كورد تێيدا. ئێستاش ديمه‌شق ره‌تيده‌كاته‌وه دان به بوونى كورددا بنێت. هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ش ره‌تيده‌كاته‌وه دان به بوون و مافى كورددا بنێت. ته‌نانه‌ت ئێرانيش ره‌تيده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆيه به‌غدا له پێشترين پايته‌خته بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ستراتيژى له‌گه‌ڵ بنياتبنێين به بێ ئه‌وه‌ى ته‌ماع و نيازى ديكه‌ى هه‌بێت. هه‌ربۆيه پێويسته په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێز بن. سه‌ره‌ڕاى چاوپۆشين له‌وه‌ى كامه به‌ره له حوكمدايه.له‌و بڕوايهشدام پێويسته و له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسايى بكاته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌بێت له‌گه‌ڵيدا.
پرسيار: ئه‌يى سه‌باره‌ت به پێشنيازى پارتى ديموكراتى كوردستان له باره‌ى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق، ئێوه چۆن ئه‌و پرسه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن..
ساڵح موسليم: له‌گه‌ڵ رێزگرتنى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستانى عێراق داين. به‌ڵام به بڕواى ئێمه سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى به‌سه‌رچووه. ئێمه لايه‌نگرى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى ناكه‌ين، جا چ عه‌ره‌بى بێت يان كورديى بێت يان توركيى. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو. ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ ئومه‌تى ديموكراتيين و رێزگرتن و پاراستنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به سرووشت و رۆشنبيرى و تايبه‌تمه‌ندى خۆيان و سازكردنى رێگه‌ى به‌يه‌كه‌وه ژيانى ئاشتيانه به چاره‌سه‌ر ده‌بينين.