دادگای ئیتیحادی ده‌ستووریی نییه
ڤالا فه‌رید:

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی تا چه‌ند شۆڤینییه و دژی بنه‌ماكانی ده‌ستوور و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت دادگاكه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره نییه و ده‌یانه‌وێت به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شۆڤینییه‌ت مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له 2005ه‌وه پیلانی ئه‌وه‌یان داناوه هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن، له 2014 قووتی خه‌ڵكیان بڕی و هێزی دیجله‌یان درووست كرد، له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر په‌لاماری خاكی كوردستانیان دا و زیاتر له نیوه‌یان داگیر كرد و له ناو كه‌ركووكه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شیعی دوای سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان ده‌یانوت خه‌ڵكی كوردستان وا هاتین و پیاوه‌كانتان ده‌كوژین و ژن و كچه‌كانتان وه‌ك كه‌نیزه‌ك ده‌به‌ن. ئێستاش هاتوون له رێی دادگای فیدراڵی دژی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ندێكیش له چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره له وڵاتێكی دراوسێوه فه‌رمانه‌كه‌ی هاتووه و دادگاكه جێبه‌جێی كردووه. ئه‌مڕۆش سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا جێبه‌جێ نه‌كه‌ن. قسه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ده‌ستوور ده‌كه‌ین و ئه‌سڵه‌ن عێراق خۆی نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت تا ببێته فیدراڵی و هیچ بنه‌مایه‌كی فیدراڵیشی نییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم و شاره‌زای یاسا.
ده‌قی گفتوگۆكه:
پرسیار: ئه‌ركی دادگای فیدراڵی ته‌فسیری ده‌ستووره نه‌ك بڕیاردان، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
ڤالا فه‌رید: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ئیتیحادی ناده‌ستوورییه‌وه و سیاسییه. دادگاكه بووه‌ته سیاسی. ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی هه‌ن بریتین له پێشێلكردنی مادده‌كانی (110، 111، 112، 114، 115، 121)، واته هه‌مان ئه‌و ماددانه‌ی پشتیان پێ به‌ستراوه له بڕیاره‌كه، هه‌مان ئه‌و ماددانه‌ن، هه‌رێم پشتیی پێبه‌ستوون له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز. دادگای ئیتیحادی پشتی به مادده‌ی (110) به‌ستووه، كه له تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان نییه ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز بده‌ن. ئه‌و مادده‌یه باس له تایبه‌تمه‌ندی حه‌سری ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی ده‌كات. له (9) بڕگه باسی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه، له هیچ شوێنێكی ئه‌و مادده‌یه باس له‌وه نه‌كراوه، دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی حه‌سری ئیتیحادییه.
له مادده‌ی (112)دا باس له ئیداره‌دانی هاوبه‌ش و هاوكاری له ئیداره‌دان له‌و كێڵگانه ده‌كات، كه له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور وه‌به‌رهێنانیان تێدابووه و به‌رهه‌میان هه‌بووه، باس له داڕشتنی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و غاز ده‌كات بۆ كێڵگه‌كانی داهاتوو.
له مادده‌ی (111) باس له‌وه ده‌كات، نه‌وت و غاز موڵكی گه‌لی عێراقه و گه‌لی كوردستانیش به‌شێكه له گه‌لی عێراق و باس له‌وه ناكات مافی ئیداره‌دانی بۆ حكومه‌تی ئیتیحادییه.
له مادده‌ی (114) باس له تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێم ده‌كات.
له مادده‌ی (115) باس له‌وه كراوه، هه‌رێمه‌كان مافیانه یاسایان هه‌بێت و به مه‌رجێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌سری ئیتیحادی بێت.
یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22ی ساڵی 2007، ئه‌و یاسایه به پشتبه‌ستن به مادده‌كانی (110 – 115، 121)ی ده‌ستوور ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش واته یاسای ئێمه ده‌ستوورییه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستووری بڕیارێكی ناده‌ستوورییه.
پرسیار: هه‌رێم ده‌توانێت یاسای خۆی ده‌ربكات و ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ یاسای هه‌رێمه، ئه‌وان پشتیان به‌چی به‌ستووه، ئایا ئه‌و دادوه‌رانه زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن، سه‌ر له یاسا ده‌رده‌كه‌ن؟
ڤالا فه‌رید: ئه‌و دادوه‌رانه باش ده‌زانن پێشێلی ده‌ستووریان كردووه و خۆیان ده‌زانن به پێی تایبه‌تمه‌ندییان وه‌ك له مادده‌ی 93 هاتووه، هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان نییه بڵێ دادگای ده‌ستووری مافی هه‌مواری ده‌ستوورت هه‌یه، ئه‌وان ده‌ستووریان گۆڕیوه له ته‌فسیری ده‌ستووره‌وه گۆڕاوه بۆ دانه‌ری ده‌ستوور، ئایا دادگای ئیتیحادی مافی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌یه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، به پێی مادده‌كانی 126 و 142ی ده‌ستوور باسی له هه‌مواری ده‌ستووری كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دادگای ئیتیحادی نییه. یه‌كێك له پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و دادگایه ئه‌وه‌یه هه‌وڵی داوه ده‌ستوور ده‌ستكاری بكات، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و به پێی ئه‌و ماددانه بێت. بۆیه دادوه‌ره‌كان و شاره‌زایانی دادگاكه ده‌زانن ئه‌و بڕیاره سیاسییه و په‌یوه‌ندی به ده‌ستوور و قانوونه‌وه نییه. دادگای ئیتیحادی ئێستا له حاڵه‌تی ناقانووندایه و ته‌فسیری ئه‌و ده‌قانه ناكات كه ده‌ستوور بۆی دیاری كردووه و ده‌چێت هه‌مواری مادده‌كانی ده‌ستوور ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
پرسیار: بۆچی ئه‌و دادگایه كه خۆی ناقانوونییه و له‌سه‌رده‌می برێمه‌ر دامه‌زراوه، ئاوڕی له مادده‌ی 140 نه‌داوه‌ته‌وه؟ پێت وا نییه ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڤینیزمه له چوارچێوه‌ی یاسادا؟
ڤالا فه‌رید: هه‌نگاوێكی خراپی سیاسییه و له ژێر چه‌تری یاسای و ده‌ستووری ناویانه و هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره بۆ پێكه‌وه‌ژیان له عێراق. ئه‌و هه‌نگاوه ناده‌ستوورییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ئه‌و چه‌تره‌ی بده‌نێ كه پشت ده‌به‌ستن به مادده‌ی 94 له ده‌ستوور، گوایه دادگاكه بڕیاره‌كه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام دادگای ئیتیحادی كاتێك بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر هاوكۆك بن له‌گه‌ڵ ده‌ستوور، ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بن، ئایا جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان رێكخستووه، ده‌ستووره. ئه‌وه ده‌ستووری عێراقه پێی ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ت ناده‌ستوورییه و شیاوی قبوڵ كردن نییه. هه‌رێم ده‌ستووری 2005 جێبه‌جێ ده‌كات و دادگای ئیتیحادی پێشێلی ده‌كات.
ئه‌و دادگایه له رووی پێكهاته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ره، به یاسایه‌كی برێمه‌ر پێش نووسینی ده‌ستوور درووست كراوه، له مادده‌ی 92 ده‌ستوور ده‌ڵێت: دادگای ده‌ستووری پێكدێت، له كۆمه‌ڵێك شاره‌زای یاسایی و شه‌رعزانان، هه‌ڵبژاردنی به پێی یاسایه‌ك ده‌بێت، كه به ده‌نگی 2 له‌سه‌ر 3ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رده‌چێت، تا ئێستا ئه‌و یاسایه نییه و هه‌ر بوونی دادگای ده‌ستووری كێشه‌یه‌كی ده‌ستوورییه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور درووست نه‌بووه.
پرسیار: واته دادگاكه خۆی پوچه‌ڵه و هه‌رچی له‌سه‌ر بنه‌مای پوچه‌ڵ ده‌ربچێت پوچه‌ڵه. ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه واته شتێك نه‌ماوه به ناوی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق، ئه‌مه وایه؟
ڤالا فه‌رید: مه‌ترسی ئه‌مجاره له هه‌موو جارێكی دیكه زیاتره، چونكه دادگایه‌كی به‌ناو ده‌ستووری پێشێلكارییه‌كی زه‌ق و روون بۆ ئه‌و ده‌ستووره ده‌كات، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێی پابه‌ندن. پێشێلكارییه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه یاسایه‌كی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی سرووشتی پێشێلی ده‌ستوور بكات، روونی ناكاته‌وه ئه‌و یاسایه پێشێلی كام یاسای ده‌ستووری كردووه. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بڕیاره‌كان ده‌ڵێت، ئه‌و یاسایه به كۆ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه و سرووشتی پێشێلكارییهكه بكات. ئه‌وه‌ش پاساوێكه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌و دادگایه له ده‌ستوورییه‌وه گۆڕاوه بۆ دادگایه‌كی سیاسی.
پرسیار: ئێستا به ئاشكرا گوند و زه‌وی و زاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ته‌عریب ده‌كرێت، ئایا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 23ی و بڕگه‌ی دووه‌می نییه؟
ڤالا فه‌رید: ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و پێویسته ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دادگایی بكرێن. به هه‌موو مانایه‌كی یاسایی بریتییه له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆسایده، كه دژ به گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
دادگا له بڕیاری خۆیدا پشتی به‌ستووه به یاسای ژماره 101ی ساڵی 1976 و یاسای ژماره 84ی ساڵی 1985 و ئه‌و دوو یاسایه‌ش به پێی خودی ده‌ستوور پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه. ئه‌و دوو یاسایه دژی سیستمی فیدراڵی و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانن كه ئێستا له عێراق به‌ركارن.
گفتوگۆی: فه‌رهاد ره‌سوڵ