به ڤیدیۆ... راپۆرتێك له بارهی فرۆشترین درێسی ههڵبژاردهكان له كوردستان ببینه
پێشتر ساڵێك بهر له هاتنی دهستپێكی خول و پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان، خاوەن ئەم فرۆشگایانە زۆرترین درێسی ھەڵبژاردەی و یانە كانیان دەفرۆشت، بەلام ئێستا خواستی كرێن روو لە كەمی كردوە ئەمەش بەھۆی قەیرانی دارایی.
ئەگەرچی لە ئێستا یارییەكانی ھەردوو پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای2016 كە پێ دەوترێت یۆرۆ و جامی كوپا ئامێریكا2016 بەرێوە دەچێت، بەڵام بە وتەی خاوەن فرۆشگاكان وەك پاڵەوانیەتیەكانی پێشوو ترنییە و بازاڕی فرۆشی درێس و جلوبهرگی وهرزشی رووی له كهمی كردووه.
بەشێك لە خاوەن فرۆشگاكان كە لە ھەمان كات بریكاری سەركی ھێنانی كەلوپەلی وەرزشیان ھەیە، دەڵێن لە پاڵەوانیەتیەكانی پێشوو فرۆشگاكانمان پر دەكرد، لە درێسی ھەڵبژاردەكان، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوه، فرۆشگاكانیان ھیچ درێسێكی نوێی ھەڵبژاردەكانی ئەم دوو پاڵەوانیەتیە تێدا نابیندرێت.
ئێستا كە دیار نیە ئەم قەیرانی كە باشوری كوردستان گرتۆتەوە بۆ موندیالی 2018 كە وا بریارە لە رووسیا بەرێوە بچێت كۆتایی پێدێت یانا، چونكە بە وتهی خۆیان تەنھا یارییەكانی موندیال دە توانێ لەو بئ بازارەیی ئێستا رزگاریان بكات.