بیڵ گەیتس جێگرەوەی مۆبایلی ئاشکرا کرد

بەمجۆرە پەیوەندی بە یەکەوە دەکەن
بیڵ گەیتس
بیڵ گەیتس

K24 - هەولێر:

دوای پێشبینی کردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بیڵ گەیتس، یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان و هاو-دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، لە نوێترین لێدوانیدا پێشبینی جێگرەوەی مۆبایلی کرد.

بە گوێرەی پێشبینیەکەی بیڵ گەیتس، کۆمپانیای Chaotic Moon کە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجی ئەمەریکیە دەتوانێت ئامێرێک دروست بکات کە دەبێتە جێگرەوەی مۆبایل.

کۆمپانیاکە کار لەسەر دیزانکردن و دروستکردنی ئامێرێک دەکات کە هاوشێوەی تاتۆیەکە لەسەر جەستە، لەهەمانکاتدا توانای ناردن و وەرگرتنی نامەی و تەلەفونکردنی هەیە و بەڵگەنامە کەسیەکانی وەک ناسنامە و زانیاری تەندروستی کەسەکان هەڵدەگرێت.

دیزاینێکی پێشبینیکراوی ئامێرەکە
دیزاینێکی پێشبینیکراوی ئامێرەکە

دروستکردنی ئەم ئامێرە کاتێکی زۆری پێدەچێت، بەڵام بیڵ گەیتس هیوادارە بتوانن لە زووترین کاتدا جێگەی مۆبایل بگرێتەوە، چونکە چەندین تایبەتمەندی دەبێت کە لە مۆبایلدا نییە.

ئامێرە نوێکە هێندەی مۆبایل پیسی و بەکتریا و ڤایرۆس هەڵناگرێت، بەردەوام بە جەستەوە دەبێت بۆیە ونکردنی ئەستەم دەبێت.

بیڵ گەیتس لە میدیا جیهانییەکاندا وەکو پسپۆڕێک لەبارەی کۆڤید-19 سەیردەکرێت، بەهۆی ئەو هەموو پارەیەی بەخشیویەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەلایەک، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ڤیدیۆیەکی کە لە ساڵی 2015ـدا پێشبینیی پەتایەکی جیهانیی هاوشێوە دەکات و دەڵێ "جیهان ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە".

H.H