عه‌لی قه‌ره‌داخی: هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر تاوانێكی گه‌وره‌یه‌

"هه‌وڵێكه‌ بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی"

عه‌لی قه‌ره‌داخی، سكرتێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ جیهان
عه‌لی قه‌ره‌داخی، سكرتێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ جیهان

K24- هه‌ولێر:

سكرتێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ جیهان له‌ تویتێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هێرشه‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

عه‌لی قه‌ره‌داخی، سكرتێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ جیهاندا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌.

عه‌لی قه‌ره‌داخی راشیگه‌یاند، "ئه‌مه‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌".  ده‌شڵێت:"ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێكه‌ بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماعكارانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی له‌ خوێنڕشتن به‌رده‌وام بن".

سكرتێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ جیهان گوتی: "خودا هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتی موسڵمانان بپارێزێت".