ده‌یان هه‌زاران رووسی له ترسی سه‌ربازیی ناچاری بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا له وڵاته‌كه‌یان راده‌كه‌ن
هیچ هیوایه‌كیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان نییه
K24- هه‌ولێر:
ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی رووسی له ترسی به سه‌ربازكردنی ناچاری بۆ به‌شداریپێكردنی له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و دارووخانی دۆخی بژێوی، له وڵاته‌كه‌یان راده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان وایه، هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا جه‌نگێكی تاوانكارانه‌یه.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكره‌وه، تا ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و رووسییانه خۆیان گه‌یاندووه‌ته وڵاتانی توركیا، ئه‌رمینیا، جۆرجیا، ئۆزبه‌كستان، قیرغیزستان و كازاخستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی له رووسیا هه‌ڵاتوون، هاووڵاتیی سڤیل، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانن و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌گوێره‌ی یاسای توند و نوێی رووسی ده‌ستگیر بكرێن، كه ئه‌و یاسایه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا به ناڕاست و تاوان هه‌ژمار ده‌كات، به‌شێكی دیكه‌ش میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندن و هیچ ئاینده‌یه‌ك بۆ خۆیان له‌ناو وڵاته‌كه‌یان نابینن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له بواری ته‌كنه‌لۆژیا، یاسا و پیشه‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ن و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، له چاوتروكانێكدا هیواكانی داهاتوویان له‌گۆڕده‌نرێن.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و هاووڵاتییه رووسیانه پیشه و خێزانه‌كانیان جێهێشتووه و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شیان له هه‌ژماره بانكییه‌كانی رووسیادان و ناتوانن ده‌ستیان پێ بگات.
گوته‌ی رووسه هه‌ڵاتووه‌كان:
كۆنستانتین سۆنین، ئابووریناسی رووسی له زانكۆی شیكاگۆ گوتی: "پێشتر له سه‌رده‌می ئاشتیدا هیچ حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له وڵاته‌كه‌یان نه‌بوو".
پۆلینا پۆرۆدینا، نووسه‌ری شانۆ له مۆسكۆ له‌باره‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌وان ته‌نها ئاینده‌ی ئێمه‌یان له‌ناونه‌برد، به‌ڵكو رابردووی ئێمه‌شیان له‌گۆڕنا".
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، وێڕای كۆمه‌ڵكوژی و سه‌ركوتكارییه‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامیداون، به‌ڵام تا مانگی رابردووش رووسیا شوێنێك بوو بۆ گه‌شتیاری فراوانی وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ك له زۆربه‌ی كاته‌كانیش تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ژێر چاودێری نه‌بوو و پیشه‌سازی ته‌كنه‌لۆژیش پێشكه‌وتوو بوو و هونه‌ریش له ئاستێكی جیهانیدا بوو، جگه له سه‌قامگیری نرخه‌كان. به‌ڵام كاتێك رووسه‌كان له 24ی فێبرایه‌ر له‌سه‌ر جه‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵسان، زۆریك زانییان كه هه‌موو ئه‌مه كۆتاییهات.
رۆژنامه‌نووسێكیش به‌ناوی دیمیتری ئه‌لیشكۆفسكی، كه ساڵانێكی له ته‌مه‌نی بۆ ره‌واجدان به رۆشنبیریی به‌خشنده‌یی خۆبه‌خش له رووسیا ته‌رخانكردبوو، گوتی: له دووه‌م رۆژی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رووی له وڵاتی لاتیڤیا كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای ئه‌وه‌ی پوتن ئه‌و هێڵه سووره‌ی به‌زاند، ئێستا روون و ئاشكرایه كه هیچ شتێك ئه‌و ناوه‌ستێنێت و تادێت كاره‌كانیش ئاڵۆزتر ده‌بن".
له رۆژانی دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، پوتن ته‌واوی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی رووسیی سه‌ربه‌خۆی ناچار به داخستن كردن. هه‌روه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكاریی توندی دژ به خۆپیشانده‌رانی به‌رهه‌ڵستكاری جه‌نگ ده‌ستپێكرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له 24ی فێبرایه‌ره‌وه 14 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری رووسیا ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، "هه‌ڵبه‌ته زۆرێك له رووسه‌كان پشتیوانی جه‌نگ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانی شه‌ڕ به‌وه نازانن كه ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی رووسیا چه‌نده دۆژمنكارانه و سه‌رپێچی یاسایه، چونكه ئه‌وان پشت به‌و هه‌واڵه ته‌له‌ڤزیۆنیانه ده‌به‌ستن، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن".
په‌نابردن بۆ توركیا:
هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نی رووسی روویان له ئیستانبوڵی توركیا كردووه، كه جارێكی دیكه بووه‌ته‌وه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌ڵستكارانی رووس، وه‌ك چۆن له ساڵی 1920 له‌كاتی شۆڕشی به‌لشه‌فیه‌ی شیوعی هه‌مان سیناریۆ رووی‌دابوو.
رۆژنامه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه، "رووسییه هه‌ڵاتووه‌كان له‌وه ده‌ترسێن كه به چاوی هاووڵاتییانی وڵاتێك سه‌یر بكرێن، كه ده‌ستی به جه‌نگێكی ناڕه‌وا كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رتاپای ژیانی خۆیان به به‌رهه‌ڵستیكردنی پوتن به‌سه‌ربردووه".
هه‌ڵاتووانی رووس له جۆرجیا:
له جۆرجیاش كه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تا ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار هاووڵاتیی رووسی هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، هه‌ڵاتووان رووبه‌ڕووی ژینگه‌یه‌كی مه‌ترسیداره دوژمنكارانه بوونه‌ته‌وه، ژینگه‌یه‌ك كه پڕیه‌تی له نووسینی دژبه‌ر و كۆمێندی به‌رهه‌ڵستكارانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ رووسیا.
لیلی نیبسۆڤا، چالاكوان له رێكخراوی میمۆریال ئینته‌رناشیۆناڵ، كه رێكخراوێكی مافی رووسیه و به‌م دواییانه له‌لایه‌ن كریملنه‌وه داخراوه، گوتی: "هه‌وڵی زۆرمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی روون بكه‌نه‌وه كه رووسه‌كان پوتن نین و ئێمه زۆر رقمان له پوتنه".
نیبسۆڤای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك رووی له وڵاتی جۆرجیا كردووه، له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و شۆفێرێكیش به‌سه‌ریدا قیژاندووه و پێی گوتووه: "ئێوه رووسین، ئێوه داگیركارن"، هه‌روه‌ها گوتی: "لێره رووسه‌كان ره‌تكراوه‌ن. من ناتوانم لۆمه‌ی ئه‌وان بكه‌م".
به‌گوته‌ی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، زۆرێك له خه‌ڵكی جۆرجیا له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه لێكچوونێكی زۆر له نێوان جه‌نگی ئۆكرانیا و شه‌ڕی رووسیا له‌ناو وڵاته‌كه‌یان له ساڵی 2008 هه‌یه. كاتێكیش زۆربه‌ی خه‌ڵكی جۆرجیا پێشوازییان له په‌نابه‌ره هه‌ڵاتووه‌كانی رووس كرد، هیچ جیاكارییه‌كیان له‌نێوان ئه‌وانه‌دا نه‌كرد، كه له سوپای رووسیا جیابوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له پوتن ده‌كه‌ن، جا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌منی بێت یانیش ئه‌خلاقی.
بانكی جۆرجیا داوای له هه‌ڵاتووه‌كانی رووسیا كردووه، به‌یاننامه‌یه‌ك واژوو بكه‌ن، كه تێیدا هێرشی پوتن بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئیدانه بكه‌ن و دان به داگیركردنی چه‌ند به‌شێكی خاكی جۆرجیا له‌لایه‌ن رووسیاوه بنێن، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ده‌بێته كێشه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی په‌نابه‌ری رووسی له‌و وڵاته، كه بیه‌وێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه رووسیا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خاوه‌ن موڵكه‌كانیش له جۆرجیا داوایان كردووه، خانوو و موڵكی كرێ به په‌نابه‌ره رووسه‌كان نه‌درێن.
دۆخی رووسه‌كان له ئه‌رمه‌نستان:
حكومه‌تی ئه‌رمه‌نستانیش رایگه‌یاندووه، رۆژانه چه‌ندین هه‌زار كه‌سی رووسی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام وه‌ك په‌نابه‌ره رووسه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، له‌و وڵاته باشتر پێشوازییان لێده‌كرێت.
H.B