سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیۆیۆرك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه: مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر كوردستان24 بۆ دروستكردنی گوشاره
ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنی هه‌رێم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.. ئه‌و هێرشانه هیچ له هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان كه‌م ناكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیۆیۆرك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و شاره‌زایی سه‌ربازی گوتی: سه‌ركردایه‌تی توندڕه‌وی ئێران ده‌یه‌وێت فشاره‌كانی زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ستراتیژیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جه‌ستن رۆسڵ، سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیۆیۆرك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و شاره‌زایی سه‌ربازی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، پێموایه ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی پێشتری سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی ئێستاش كه له ده‌وروبه‌ری كوردستان24 كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بۆ دروستكردنی گوشاره.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و دوژمنه‌ی ناوی ئێران، كۆریای باكوور، چین و هاوشێوه‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ركه‌كه‌ی سارد بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌مه شتێكی كتوپڕ نه‌بووه، به‌ڵكو ویستوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا تاقی بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی كراوه‌ته سه‌ر شاری هه‌ولێر، رۆسڵگ گوتی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئامانج له‌و هێرش و كرده‌وه سه‌ربازیانه، بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ئاشكرا بێت، هه‌رچه‌ند هه‌موو چاوه‌كان ئێستا له‌سه‌ر رووسیا و ئۆكرانیایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه كه نه‌یاره‌كان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئاخۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانای خۆڕاگرییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه گرتوویانه‌ته به‌ر. ئه‌وه‌ی من باوه‌ڕم پێیه‌تی، ئه‌وه‌یه كه ئێران ده‌یه‌وێت سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرێت و ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندوویانه كه ده‌یانه‌وێت ببنه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش مافێكی ته‌واو سرووشتی خۆیانه و ئه‌وان به هاوپه‌یمانێكی هه‌ره سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌وروپا ده‌بینرێن و به‌و شێوه‌یه له ناوچه‌كه سه‌یر ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان هێزێكی تۆكمه‌ی هه‌یه (مه‌به‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه) و له شه‌ڕی دژ به داعش هه‌موو جیهان ئه‌و راستییه‌ی بینی و ئه‌وه‌ی راسته ئه‌وه‌یه، كه نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌ربه‌ستیش بووه بۆ رێگریكردنی له تێكچوونی دۆخی ناوچه‌كه و هه‌میشه رۆڵی ئه‌رێنیی بینیوه و كاریان بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان كردووه. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه وڵاتانی دراوسێن كه ئه‌وان وه‌ك كێشه ده‌زانن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان، له‌ناویشیان ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر روون و ئاشكران و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌بێ پاساو و له‌سه‌ر بنه‌مای گومانكردن هێرش بكه‌یته سه‌ر وڵاتێك و ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، چونكه ئه‌مه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه و له‌خۆیانه‌وه دروستیانكردووه. جه‌ختیشیكرده‌وه، هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان شێوه‌ی هێرشی رووسیایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا. هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ژێرخانی ئابووری و ستۆدیۆی كوردستان24 و شوێنی نیشته‌جێبوونی سڤیلی كردووه‌ته ئامانج.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه هێرشه‌كه به دیاریكراوی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا یان به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه‌ش بووه، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات، ته‌واو پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ده‌بێت حكومه‌تی تاران به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه به به‌رپرسیار بزانرێت و پێویسته داوای وه‌ڵامێكی پشتڕاستكراوه و به به‌ڵگه‌ی لێ بكرێت بۆ پاساوی هێرشه‌كه‌یان، نه‌ك ته‌نها به قسه، چونكه بۆردومانكردنی شوێنی سڤیل، زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێت ئه‌مه بوه‌ستێنرێت.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی نیۆیۆرك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و شاره‌زایی سه‌ربازی دووپاتیكرده‌وه، ئێران چه‌ندین جار كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانانی كردووه‌ته ئامانج، ده‌بێت ئێۆرانییه‌كان له‌وه تێبگه‌ن، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك شێوازی دیپلۆماسی و دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌مه‌ریكا به لاوازای ئه‌و وڵاته بزانێت، گوتیشی: پێویسته ئێران له‌و راستییه‌ش تێبگات، كه ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ئه‌مه مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیانه و له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش جێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرشانه هیچ له هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌م ناكاته‌وه.
هه‌وه‌رها گوتی: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین، ئێران به‌م شه‌ڕانگێزیانه‌ی به‌رده‌وام بێت، كه له 24 كاتژمێری رابردوو ئه‌نجامیداون.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش له‌م قۆناغه‌دا، جه‌ستن رۆسڵ گوتی: هێشتا زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا به چ شێوازێك هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه یانیش له‌ڕووی لۆجستییه‌وه، یاخود میكانیزمێكی دیكه بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ بۆ سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌به‌ر وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر به رووسیا كردوومانه، یانیش ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ك چۆن له ململانێكانی رووسیا و ئۆكرانیا هاوكارییه‌كی باشی ئۆكرانیامان كردووه.
گوتیشی: ئێستا كاتێكی زۆر هه‌ستیاره بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان و نه‌یاره‌كانیشمان له‌وه تێده‌گه‌ن، كه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره و ده‌زانن كه نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌هێز و باڵاده‌سته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا دیپلۆماسیه‌تی به‌سه‌ر شه‌ڕدا هه‌ڵبژاردووه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن، كه به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌یارانه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا بیر له بژارده‌ی دیكه ده‌كاته‌وه.
H.B