له واشنتن به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ئیڤێنتێكی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن به بۆنه‌ی 34ـه‌مین ساڵیادی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه ئیڤێنتێكی ئۆنلاین به به‌شداری كۆنگرێسمان و گه‌وره سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسییه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
بڕیاره ئیڤێنته‌كه كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر و به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه بچێت و راسته‌وخۆ له رێی كوردستان24ـه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
له ئیڤێنته‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تی وتاریان ده‌بێت، له‌وانه:
- به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن.
- ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه.
- سیناتۆر كریس ڤان هۆلین
- وتاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن جێنیڤه‌ر گاڤیتۆ ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها پانێلێك له لایه‌ن سایمۆن مینسك، پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له لاهای، له‌گه‌ڵ گاڤرێڵ مایرۆنی، پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، كه یه‌كێكه له پارێزه‌رانی دۆسییه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئیڤێنته‌كه‌دا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه نمایش ده‌كرێت.
بۆ به‌شداری له ئیڤێنته‌كه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شداری بكات له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه .