"هێزەکانی رووسیا چل لە سەدی توانای شەڕکردنیان لە دەستداوە"
"رووسیا لە هێرشەکانیاندا دەست ناپارێزن"

K24 - هەولێر:
دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ئاشكرای دهكات، ئەو هێزانەی سوپای رووسیا کە هێرشی ناو خاکی ئۆکرانیان کردووە بە رێژەی 40٪ توانای شەڕکردنیان لە دەستداوە و لەناوچوون.
ههروهها سوپای ئۆكرانیا ئاماژهی بهوهدا، لە 24 کاتژمێری رابردوودا توانراوه حەوت هێلیکۆپتەری شەڕکەری رووسیا لە ناوچەی چێرنۆبایڤێکا بخەنە خوارەوە.
سوپای ئۆكرانیا جهختی لهوه كردهوه، لە چەند ناوچەیەکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانیان نۆ هێرشیان کردووهته سەر سەربازگە و مۆڵگەکانی سوپای رووسیا و نۆ شوێن و جبەخانەیان لەنێوبردووە.
دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، هێزەکانی رووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە هێرشەکانیاندا دەست ناپارێزن و ههڕەمەکیانە ناوچە سڤیل نشینەکان و ژێرخانی شارەکان بە ئەنقەست تۆپباران دەکەن.