عێراق دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند

به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی دوو رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی 20 و 21ـی ئادار / مارسی 2022 به‌بۆنه‌ی رۆژانی نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م عێراقدا بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا لە رۆژی یەکشەممە 2022/3/20 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 2022/3/24 لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز پشووی فەرمیی دەبێت.