سبه‌ی له‌و شوێنه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كرێت
"له ئێستادا شوێن له هۆتێله‌كان نه‌ماوه"

K24- هه‌ولێر:
چالاكییه‌كانی دوانزده‌هه‌مین ڤیستڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز له هه‌ولێر به‌رده‌وامه، پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، سبه‌ی (20ـی ئادار / مارسی 2022) له پاركی شانه‌ده‌ر دوا رۆژی ئه‌و ڤیستیڤاڵه كۆتایی پێدێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، سبه‌ی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له پاركی شانه‌ده‌ر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی سیاسیی و كونوسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند، سبه‌ی ئێواره به فه‌رمی له پاركی شانه‌ده‌ر ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كرێت.

پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاوه ئاماده‌كارییه‌كان كراون، له‌ماوه‌ی 4 رۆژی رابردوو گه‌شتیارێكی زۆر هاتوونه‌ته هه‌ولێر، ئه‌مساڵ له (1-1-2022)، تاوه‌كو (15-3- 2022) نیوملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌ولێر، له ئێستادا شوێن له هۆتێله‌كان نه‌ماوه.