"چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌م جه‌ژنه لێره بم"
"یادی ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌نه‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی 20ی ئادار، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی كوردستانی داگیرساند، له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا، گه‌وره دیپلۆماتكار و سه‌ركرده‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان پیرۆزباییان له گه‌لی كورد و خه‌ڵكی كوردستان كرد و نه‌ورۆزیان وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی ناوبرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر، لێڤین ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 پیرۆزبایی له گه‌لی كورد كرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه و گوتی: من چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو، له‌م جه‌ژنه لێره بم و ببینم چۆن گه‌لی كورد كۆده‌بنه‌وه و له یه‌ك شوێن خێزانه‌كان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه و یادی ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌نه‌وه.