پارتی له به‌غدا پێشوازیی له شاندێكی هاوپه‌یمانی سیاده كرد
جه‌خت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه سێقووڵییهكهی نێوان پارتی و سه‌درییه‌كان و سیاده كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوپه‌یمانی سیاده له به‌غدا سه‌ردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن شاندی پارتییه‌وه پێشوازییان لێكرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و میكانیزمه‌كانی تێپه‌ڕاندنی دۆی سیاسی ئێستا كرا.
هه‌روه‌ك جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه سێقووڵییهكهی ناێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، كوتله‌ی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننی كرایه‌وه.
هاوپه‌یمانی سیاده سوننی له هه‌ردوو كوتله‌ی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میش خه‌نجه‌ر پێكهاتووه و ئێستاش دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن حه‌لبووسییه‌وه، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات.
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك گه‌یشته به‌غدا.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 26/3/2022ی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. 40 کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆیان کاندید کردووە، لەنێوایاندا رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان.
H.B