ئۆلبرایت كۆچی دواییكرد

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌م ژنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مادلین ئۆلبرایت، كۆچی دواییكرد.
ئۆلبرایت، ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنی واشنتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كه له 1998 له كۆشكی سپی له نێوان سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی واژوو كرا.
رێككه‌وتنی واشنتن كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی هێنا و ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و چاودێری ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوولای گرته ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، كۆتایی به‌و شه‌ڕه ناوخۆییه هات، كه له (1ی ئایار/ مایۆی 1994)ـه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵگیرسابوو.
ئۆلبرایت، له (15ی ئایار/ مایۆی 1938) له پراگی پایته‌ختی چیكۆسلۆڤاكیا له‌دایكبووه و ناوی راسته‌قینه‌ی "ماری ئانا كوربۆلۆڤا"یه.
له (23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 1997)، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژماره 64هم ده‌ستبه‌كاربوو، تا (2001)، پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
پێشتریش، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا بوو له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له نێوان ساڵانی (1993 تا 1997) نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكای ده‌كرد له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و زمانه‌كانی ئینگلیزی و چیكی و فه‌ره‌نسایی ده‌زانی و ده‌یتوانی له رووسی و پۆڵه‌ندی و سربی تێبگات.