بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی خولی هۆڵه‌ندا له كێبڕكێیه‌كی توند دان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به فه‌رمی ئۆفه‌ریان پێشكه‌شی نۆسهیر مه‌زراوی به‌رگریكاری یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردام كردووه.
مه‌زراوی به‌رگریكاری مه‌غریبی لای راستی یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 31 یاری، 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.
پێگه‌ی ئاس نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه له چنگی بارسێلۆنا ده‌ربێنێت، له رێگه‌ی مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌وه گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه عه‌ره‌به ده‌ستپێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه مه‌زراوی به نه‌خێر وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌دریدی داوه‌ته‌وه و راگه‌یاندووه كه بارسێلۆنای هه‌ڵبژاردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ مه‌زراوی هه‌یه و رازیكردووه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندێز له كامپ نوو یاری بكات.
مه‌زراوی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له تازه‌پێگه‌یشتووانی ئا‌یاكس ده‌ركه‌وتووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـه‌وه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 9 ساڵ بووه له یانه‌ی ئا‌یاكس یاریی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس كۆتایی دێت و بڕیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه و یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.